نیشانه‌كانی دروست بوونی به‌رد له گورچیله‌كاندا
وێستگە ستایل-
پزیشكان له نه‌خۆشخانه‌ی مایۆ ی ئه‌مه‌ریكی چه‌ند نیشانه‌یه‌كیان ئاشكرا كردوه كه ئاماژه‌ن بۆ هه‌بوونی به‌رد له گورچیله‌كاندا له‌وانه‌ش" هه‌بوونی ئازاری پچڕ پچڕی گورچیله‌كان و گۆڕانی ڕه‌نگ و بۆنی میز"
دكتۆر "ده‌یڤد باترسۆن" له نه‌خۆشخانه‌ی مایۆ له ئه‌مریكا ده‌ڵێت" دروست بوونی به‌رد له گورچیله‌كاندا به تێپه‌ڕ بوونی كات ئازاری زۆر دروست ده‌كات به‌ڵام زوو ده‌ست نیشانكردنی ده‌توانێت نه‌خۆش له‌م ئازاره بپارێزێت"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" سه‌ره‌تای ترین نیشانه‌كانی دروست بوونی به‌رد له گورچیله‌كاندا هه‌بوونی ئازاره له ناوچه‌ی كه‌مه‌ر و پشت و به‌شی خواره‌وه‌ی ناوسك ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی جوڵانی به‌رد دروست ده‌بێت"
هه‌بوونی ئازار له‌كاتی میزكردندا و زۆر چونه توالێت بۆ میزكردن و گۆڕانی ڕه‌نگی میز بۆ قاوه‌ی یان په‌مه‌یی و ناخۆش بوونی بۆنی میز ئاماژه‌ن بۆ هه‌بوونی به‌رد له گورچیله‌كاندا.
له كۆتایدا ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌ی ناو به‌ناو دوو نیشانه‌ی دیكه‌ن و نه‌خۆش له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌تانه زۆر پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌تا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سیستمی خۆراكیان بڕێكی زۆر پرۆتین و شه‌كر و خوێی تیادایه ئه‌وه ئه‌گه‌ری دروست بوونی به‌رد له گورچیله‌یاندا زۆره و نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو و كێشی زۆر و بۆماوه هۆكاری دیكه‌ی دروستبوونی به‌ردن له گورچیله‌دا.
AM:09:38:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3660
جار خوێنراوه‌ته‌وه