‌نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار له‌ڕێی ماچه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌

وێستگە ستایل-

پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ داتای دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هاوڕه‌گه‌زباز و هاوڕه‌گه‌ز خوازن گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌م كه‌سانه‌ توشی نه‌خۆشی " Gonorrhea " بوون له‌كاتێكدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ داتا له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی 3 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدرا و %6 ی ئه‌م كه‌سانه‌ توشی نه‌خۆشی Gonorrhea"سیلان" بوون له‌ڕێی ماچه‌وه‌ .

ئه‌م نه‌خۆشیه‌ توشی خانمان و پیاوان ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ كۆئه‌ندامی میز ی خانمان و پیاوان و قوڕگ  و ملی منداڵدان توشی هه‌وكردن ده‌بێت.

نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ پیاواندا:
- هه‌ستكردن به‌ ئازار له‌ كاتی میزكرندا و ده‌ردانی ده‌ردراوێكی ڕه‌نگ زه‌رد له‌ ڕێی كۆئه‌ندامی میزه‌وه‌.
- هه‌ڵئاوسانی یه‌كێك له‌ گونه‌كان و دروست بوونی ئازارێكی زۆر تیایدا.

نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ خانماندا:

- زۆر بوونی ده‌ردراو له‌ كۆئه‌ندامی مێینه‌وه‌.
- هه‌ستكردن به‌ ئازارێكی زۆر له‌ كاتی میزكردندا.
-خوێن به‌ر بوون جگه‌ له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌.
- هه‌بوونی ئازار له‌ سك و ناوچه‌ی‌ حه‌وزدا.

ئه‌م نه‌خۆشیه‌ توشی چه‌ندین ئه‌ندامی دیكه‌ی‌ له‌ش ده‌بێت له‌وانه‌ش" چاو و قوڕگ و جومگه‌ و كۆم" توشی سوور بوونه‌وه‌ و هه‌ڵئاوسانیان ده‌كات و باشتر وایه‌ له‌كاتی هه‌بوونی ئه‌م نیشانانه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنوری خێزان هه‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌سێنێت.


AM:09:59:14/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌