به هه‌شت تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی ڕاستگۆ و دوڕوو له یه‌ك جیابكه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
چه‌ندین هۆكار هه‌یه واده‌كات مرۆڤ هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه‌سایه‌تیه‌كی درۆینه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگات به پله‌یه‌ك كه مه‌به‌ستێتی یان له‌پێش چاوی خه‌ڵكی دیكه جۆرێكی دیكه خۆی ده‌ربخات، له‌م بابه‌ته‌وه به هه‌شت ڕه‌فتار ئاشنا ده‌بیت كه ده‌كرێت له‌ڕێیه‌وه مرۆڤی ڕاستگۆ و دوڕوو له یه‌ك جیابكه‌یته‌وه.
1- كه‌سه دووڕوه‌كان ته‌نها ڕێز له‌و كه‌سانه ده‌گرن كه له‌وان به‌هێزترن یان ده‌وڵه‌مه‌ندترن، به‌ڵام كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه ڕێز له هه‌موان ده‌گرێت.
2-كه‌سه دووڕوه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن سوود له هه‌موو شتێك وه‌ربگرن و ڕاستگۆكان یاری به ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان ناكه‌ن.
3-كه‌سانی دووڕوو به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن ببنه سه‌نته‌ری قسه‌كردن و ڕاكێشانی سه‌رنجی ئه‌وانی دیكه كاتێك قسه ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌سه ڕاستگۆكان هیچ بۆیان گرنگ نیه سه‌رنجی ئه‌وانی دیكه ڕابكێشن كاتێك قسه ده‌كه‌ن.
4-دووڕوو به‌رده‌وام حه‌ز به خۆده‌رخستن ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌سه ڕاستگۆكان زۆر له‌خۆبوردوون.
5-دووڕوه‌كان حه‌ز به باسكردنی كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن به‌ڵام ڕاستگۆكان كاریان به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌وه نییه و باسی كه‌س ناكه‌ن.
6-دووڕوه‌كان به‌رده‌وام به‌ڵێنی جیاواز ده‌ده‌ن و ناشیبه‌نه سه‌ر به‌ڵام كه‌سی ڕاستگۆ هه‌تا دڵنیا نه‌بێته‌وه له‌وه‌ی توانای كارێكی هه‌یه به‌ڵێن نادات.
7-دووڕوه‌كان ته‌نها سه‌رقاڵی ڕه‌خنه‌گرتنن له به‌رامبه‌ره‌كه‌یان و ڕاستگۆكان ڕێز له بۆچوونی هه‌موان ده‌گرن.
8-هه‌ركات دووڕوه‌كان بیانه‌وێت خۆیان ده‌كه‌نه نه‌رمونیانترین كه‌ی و به‌ڵام كه‌سانی ڕاستگۆ به‌رده‌وام یه‌ك جۆر كه‌سایه‌تیان هه‌یه.
AM:11:08:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6856
جار خوێنراوه‌ته‌وه