‌به‌وێنه‌.. مادۆنا به‌ نیقابه‌وه‌ ده‌ركه‌وت

وێستگە ستایل-


ده‌ركه‌وتنی خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ پۆپی ئه‌مه‌ریكی "مادۆنا" به‌ نیقابه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌" جۆن كه‌نه‌دی" له‌ نیویۆرك بووه‌ جێگه‌ی‌ باس.

پێده‌چێت مادۆنا ئه‌م جلوبه‌رگه‌ی‌ پۆشیبێت بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی ڕوخسار و شێوه‌ی‌ و ته‌نانه‌ت چاویلكه‌شی كردۆته‌ چاوی بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌كانی بشارێته‌وه‌ .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ هه‌وڵی گه‌شتكردنه‌كه‌ی‌ ئه‌م خانمه‌ ته‌مه‌ن 60 ساڵه‌ به‌ نهێنی بوو به‌ڵام كارمه‌ندانی خاڵی پشكنینی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ناچاریان كرد كه‌ نیقابه‌كه‌ی‌ سه‌ری لێ بكاته‌وه‌ و شێوه‌ی‌ خۆی ئاشكرا بكات.

مادۆنا به‌ جلوبه‌رگێكی ڕه‌شه‌وه‌ و به‌ ستایلێكی كاژوه‌ڵه‌وه‌ ده‌ركه‌وت و ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ ببێته‌ باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.     
 

                                           


AM:09:58:11/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌