‌سیلین دیۆن نهێنی ڕێكی و جوانی جه‌سته‌ی‌ ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-


ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌واداری خانمه‌ گۆرانیبێژی ناودار " سیلین دیۆن"نن تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌ كه‌ له‌شولاری ئه‌م خانمه‌ چه‌نده‌ ڕێك و جوانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێشی كه‌مه‌ و ته‌مه‌نی سه‌روو 50 ساڵه‌.

له‌ دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی تایبه‌ت سیلین دیۆن نهێنی ڕێكی جه‌سته‌ی‌ خۆی ئاشكرا كرد و ئه‌و ده‌ڵێت" ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ندین كاتژمێر بێ پشوو سه‌مای بالیه‌ ده‌كه‌م و ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ ژیانی ڕۆژانه‌مدا كردوه‌ به‌ پرۆگرام"

له‌ باره‌ی‌ سیستمی خۆراكیه‌وه‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌- كه‌نه‌دیه‌ ته‌مه‌ن 51 ساڵه‌ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ هه‌موو ڕۆژێك نانی به‌یانیان ده‌خوات و تیایدا "شیرینی كرواسان و قاوه‌یه‌ك " هه‌یه‌ .

صورة ذات صلة 

صورة ذات صلة 
نتيجة بحث الصور عن لياقة سيلين ديون


AM:08:48:08/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌