خۆتت خۆش بوێت
وێستگە ستایل-
مرۆڤ هه‌تا خۆی خۆش نه‌وێت و نرخ و به‌های خۆی نه‌زانێت ئه‌وه ئه‌سته‌مه ئه‌وانی دیكه‌ی خۆش بوێت، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی ئۆكسفۆرد واكستر ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتوه خۆشویستنی خوود بۆ ته‌ندروستی زۆر به‌سووده و ووزه‌یه‌كی چالاككه‌ر به له‌ش ده‌به‌خشێت.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش به‌ژداریان كرد و تیایدا گوێیان له پارچه میوزیك گرت بۆ ئه‌وه‌ی سۆزیان بۆ خۆیان هه‌بێت و دوای تێپه‌ڕبوونی 11 خوله‌ك به‌ژداربووه‌كان لێدانه‌كانی دڵیان هێواش بویه‌وه به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌یان له خۆیان گرتوه.
هێواش بوونه‌وه‌ی لێدانه‌كانی دڵ یارمه‌تی هێوربوونه‌وه‌ی جه‌سته و له‌ش ده‌دات و باشترین چانسه بۆ زوو چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشی.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "Clinical Psychological Science" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێ له نامه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌گرن سێ جار هێواشتر لێده‌دات له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی بیر له بابه‌تی خراپ ده‌كه‌نه‌وه.
كاتێك دڵ به‌خێرای لێده‌دات ئه‌وه دڵ توانای پاڵپێوه‌نانی خوێنی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه بڕێكی كه‌متر ئۆكسجین ده‌گاته ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه خۆیان خۆش ده‌وێت ئه‌وه ڕادده‌ی ئاره‌ق كردنه‌وه‌یان كه‌متر ده‌بێت له كاتی دڵه‌ڕاوكێدا و ئه‌وانه‌ش كه بیرۆكه‌ی باشیان نییه سه‌باره‌ت به خۆیان و خۆیان خۆش ناوێت ئاره‌ق كردنه‌وه‌یان زۆر ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی توشی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن.
AM:09:08:05/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه