‌هەشت زانیاری نوێ لەسەر ماچکردن

وێستگە ستایل-


وەک دەزانین ماچکردن پێناسەیە بۆ هەستەکانی ناوەوەی خودی مرۆڤ، باشترین ڕێگایە بۆ دەڕبڕینی هەستی خۆشەویستی دوو مرۆڤ، بەڵام ئایا تا ئێستا ئەم زانیاریانەت لەسەر ماچکردن زانیووە؟

بەپێ توێژیەنەوە زانستی و پزیشکیەکان، کە لە ماڵپەڕی "jamalouki" بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتەوە ماچکردنی هاوسەرەکەت پێش منداڵبوون، دەبێتە هۆی سوڕانەوەی کۆرپەلە بەلای ڕاستدا.

کاتێک ماچی ئەو کەسە دەکەیت کە خۆشدەوێت،هۆڕۆمۆنی "ئەندرۆفین و ئۆکسیتوسین" زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵخۆشبوون و نەمانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، هەستکردن بە ئارامی.

ماچکردن دەبێتە هۆی چالاککردنی ماسولکەکانی دەموچاو ئارامکردنەوەی، باشترین ڕێگەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی چرچی پێستی دەموچاو.

لێو نزیکەی 200 خانەی هەستەوەری تێدایە، هەر بۆیە گۆڕینەوەی ماچ لەگەڵ هاوبەشی ژیانت و ئەو کەسەی خۆشتدەوێت بۆ چرکەیەک، بەسە بۆ زیادبوونی خۆشەویستی و متمانەیی نێوانیان.

ماچ کردنی نێوان خۆت خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی سوتانی 10 کالۆری لەماوەی چرکەیەکدا، مانای وایە وەرزشێکی بەسوودیشە.


PM:04:22:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 12768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌