کۆمه‌ڵێک خۆراک و ده‌رمان نابێت به‌یه‌که‌وه بخورێن
وێستگە ستایل-
خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراك و ده‌رمان به یه‌كه‌وه له‌جیاتی سوود زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك خۆراكی دیاریكردوه كه نابێت له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێك له ده‌رمان بخورێت چونكه زیانی ته‌ندروستی ده‌بێت.
1- سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان و حه‌پی وارڤارین و هاوشێوه‌کانی : سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان سپێناخ و که‌له‌رم و بڕۆکلی کاریگه‌ری وارڤارین که‌م ده‌که‌نه‌وه که دژی جه‌ڵته و مه‌ینی خوێن به‌کاردێت.
2- شیر و ده‌رمانی دژه‌هه‌وکردن ( ئه‌نتی بایۆتیک ) :شیر نابێت بخورێته‌وه یان تێکه‌ڵ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌نتی بایۆتیکی وه‌ک کیفلێکس ، سپڕۆدار ، ئه‌مۆکسیل ، فلاجیل ، ئه‌مۆکسی کلاڤ ، کلندامایسین .
3- ماست و په‌نیر و شیر له‌گه‌ڵ تێتراسایکلین نابێت بخورێن : هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رمانانه‌ی دڵه‌کزێ و گه‌دده که مادده‌ی کالسێومیان تێدایه .
4- چه‌ره‌س و ناو‌کی که‌تان و به‌رهه‌مه‌کانی سۆیا له‌گه‌ڵ حه‌پی پایرۆکسین ( بۆ سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی و پاش نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی به‌کار دێت : چونکه کاریگه‌ری که‌م ده‌که‌نه‌وه.
5-گره‌یپ ڤروت و شه‌ربه‌تی گره‌یپ ڤروت له‌گه‌ڵ حه‌پی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵ و چه‌وری خوێن جۆری ستاتین وه‌ک زۆکۆر نابێت بخورێت: چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات، بۆیه ئه‌گه‌ری کاریگه‌ری لاوه‌کی وه‌ک زۆرتره .
-هه‌ندێك ده‌رمانی دژی هه‌ستیاری و کۆکه : چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات .
- ده‌رمانی زه‌غت و سستی دڵ گرووپی ( Calcuim channel bloker ) : وه‌ک ئه‌ده‌لات چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات .
-هه‌ندێ ده‌رمانی که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش :وه‌ک سایکلۆسپۆڕین چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات .
AM:11:50:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3336
جار خوێنراوه‌ته‌وه