ئه‌م ده‌ربڕینانه به‌كارمه‌هێنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به هه‌ڵه لێت تێ نه‌گات
وێستگە ستایل-
وشه و ده‌ربڕینه‌كان پێویسته زۆر به وریاییه‌وه به‌كاربهێنرێت چونكه ڕه‌نگه زۆر كات به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌هه‌ڵه لێت تێبگات، له‌م بابه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك وشه و ده‌ربڕین ئاشنا ده‌بیت كه باشتر وایه له ژیانی ڕۆژانه‌تدا به‌كاریان نه‌هێنیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به هه‌ڵه لێت تێ نه‌گات و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ قسه‌كانت نه‌كات.
1- "لەوە دەچێت ماندوو بیت "
ئەو كەسانەی زۆر ماندوون هەندێكجار سەرنجڕاكێشن نین و و چاوەكانیان خەواڵو دیارە و هەندێكجار هەستەكانیان ڕێكخراو نین ، بەڵام ئەوكاتەی كەسێكی ماندوو دەبینیت هەرگیز پێی مەڵێ " ماندوو دیاریت " چونكە بەم شێوەیە وادەردەكەویت كەسێكیت دەتەوێت خۆت بسەپێنیت بەوەی بەرامبەرەكەت جوان دەرناكەوێت و بێگومان بەرامبەرەكەشت ئەمەی پێ ناخۆش دەبێت .
2- بەكارهێنانی وشەی " بەبەردەوامی "و " بەهیچ شێوەیەك "
هیچ كەسێك نیە بتوانێت بەبەردەوامی یان بەهیچ شێوەیەك كارێك نەكات ، هیچكات ئەم دوو دەربڕینە لەگەڵ بەرامبەرەكەت بەكارمەهێنە .
3- "پێشتر ئەمەم وتوە .."
ئەوكاتەی ئەم دەربڕینە بەكاردەهێنیت مانای ئەوە دەگەیەنێت تۆ سوكایەتی بە كەسی بەرامبەر دەكەیت و ئەمەش زۆر قورسە بۆ ئەو كەسەی تۆ پێی دەڵێیت ، لەجیاتی ئەوەی بەم شێوەیە قسە بكەیت باشتر وایە بەجۆرێك قسە یكەیت كە بەرامبەرەكەت لێت تێبگات بۆ ئەوەی پێویست نەكات ئەم دەربڕینە بەكاربهێنیت .
4- "بەختێكی باش"
ئەم دەربڕینە زۆر ئاڵۆزە ، ئەگەر تۆ مەبەستی ئەوەت هەیە بە بەرامبەرەكەت بڵێت بەختێكی باشت بۆ دەخوازم ئەوە دەتوانیت لەجیاتی ئەوە بڵێیت " من دەزانم تۆ دەتوانیت باشترین شت بەدەست بهێنیت " بەمە پاڵپشتی بەرامبەرەكەت دەكەیت بۆ ئەوەی كاری باشتر ئەنجامبدات .
5-" كەیفی خۆتە ، یان كێشەی خۆتە"
ئەمە ڕێك مانای ئەوە دەگەیەنێت هیچ باكت بەوە نیە بابەتەكە چۆن دەڕوات و بەرامبەرەكەت چی بەسەر دێت .
6- "هەرگیز من ئەم كارەی تۆم نەكردوە و نایكەم "
ئەگەر زۆر زیرەكیت یان كەسێكیت كە بە تەواوەتی پێت وایە ئەو هەڵەیەت نەدەكرد كە بەرامبەرەكەت كردویەتی ، بەڵام هەر پێویست ناكات ئەم دەربڕینە بڵێیت ، ئەگەر هەڵەكە بەرامبەر تۆش كراوە ئەوە باشتر وایە لێبوردە بیت ، بەتایبەت ئەو كاتەی بەرامبەرەكەت داوای لێبوردن دەكات ئەوە لێبوردەی باشترین شتە بۆ چارەسەركردنی كێشە و هەڵەكان .
7- "زۆر لاواز بویت و كێشت زۆر دابەزیوە "
كاتێك ئەمە دەڵێیت ئەوە بەرامبەرەكەت بەجۆرێك لێت تێدەگات كە پێشتر ئەو كێشی زۆر بووە و ناشرین بووە و ئێستاش بە لاوازی هاوشێوەی كەسێكی نەخۆش دەردەكەوێت .
8- "شایەنی كەسێكی زۆر باشتر بویت "
ئەو كاتەی كەسێك دەبینیت یەكێكی خۆش دەوێت و عاشقی بوە و هاوسەرگیری لەگەڵ كردوە ، گونجاو نیە تۆ ڕەخنەی ئەوەی لێبگریت كە هەڵبژاردەكەی ئەو گونجاو نیە .
AM:10:02:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4688
جار خوێنراوه‌ته‌وه