زاناكان كاریگه‌ری یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كانیان له‌سه‌ر كچان ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی كاریگه‌ری و زیانی یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی منداڵ به چوار ده‌وره‌كه‌ی ئاشكرا كردووه به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه تیایدا باس له كاریگه‌ری یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان كراوه به گۆڕانی ڕه‌گه‌زی منداڵ.
گۆڤاری "میرۆر" ی به‌ریتانی هه‌واڵێكی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه یاریه ڤیدیۆیی و ئه‌لیكترۆنیه‌كان كار له په‌یوه‌ندی كوڕان ناكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا به به‌راورد به كچان.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا 870 كه‌س به‌ژدار بوون كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 6-12 ساڵدایه و توێژه‌ره‌وه‌كان بۆیان ئاشكرا بوو یاریه ڤیدیۆیه‌كان كار له په‌یوه‌ندی كوڕان ناكات به كۆمه‌ڵگاكه‌یانه‌وه به‌ڵام ئه‌و كچانه‌ی ته‌مه‌نیان 10 ساڵ و سه‌روتر بووه و ماوه‌یه‌كی درێژتر ئه‌م یاریانه‌یان كردوه ئه‌وه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان لاواز بووه و و ئه‌گه‌ری زۆره له ساڵه‌كانی دیكه‌ی ته‌مه‌نیان وایان لێ بكات ئاره‌زووی ته‌نهای و گۆشگیری بكه‌ن.
بیتی وولد هیجن توێژه‌ره له زانكۆی نه‌رویج بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و به‌ژداره له‌م توێژینه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست لێی دیاریكردنی كاریگه‌ریه‌كانی یاریه‌ی ڤیدیۆیه‌كانه له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و كه‌سایه‌تی منداڵ و ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" گرفته‌كه له یاریه‌كه‌دا نییه و كێشه‌كه له به‌سه‌ربردنی كاتی درێژه له‌به‌رده‌م یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان"
AM:09:42:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2732
جار خوێنراوه‌ته‌وه