دوو عاشق له فڕۆكه‌خانه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان گێڕا
وێستگە ستایل-
ڕۆن بترسۆن و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی میشێل بیلۆ بڕیاری ئه‌وه‌یاندا له شوێنی یه‌كتر ناسینیان ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ساز بكه‌ن ئه‌ویش به‌شی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بووه له فڕۆكه‌خانه‌ی كلیڤلاند له ئه‌مه‌ریكا.
كه‌ناڵی "CBC" ی ئه‌مه‌ریكی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م دوو عاشقه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه ڕۆن و میشێل له به‌شی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له فڕۆكه‌خانه یه‌كتریان بینیوه و له‌وێوه چیرۆكێكی ڕۆمانسی له‌نێوانیاندا دروست بووه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ خۆشه‌ویستی یه‌كتر بوون .
میشێل ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی كه‌وتنیه سه‌ر باسكردنی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ڕۆن پێی باش بوو له شوێنی یه‌كتر ناسینمان بكه‌ینه شوێنی ده‌ستپێكی ژیانی هاوسه‌رگیریمان"
له ئاهه‌نگی ئه‌م دوو هاوسه‌ره 120 میوان ئاماده بوون و ئه‌مه‌ش بووه یه‌كه‌مین ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له مێژووی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه.
AM:09:08:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوه‌ته‌وه