سوود و زیانهكانی بهكارهێنانی مهمهی وشك بۆ منداڵ
وێستگە ستایل-
بەکارهێنانی مەمکە ووشکە دەکەوێتە سەر بڕیاری دایک و باوک چونکە سوودو زیانیشی هەیە ، منداڵی تازە لە دایک بوو بە سرووشتی زۆر حەزی لە کرداری مژینە تەنانەت پێش لە دایک بوونیش واتە لە سکی دایکیدا هەندێک منداڵ پەنجەیان دەمژن، دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان لهم بابهتهوه سوود و زیانهكانی پێدانی مهمهی وشك به منداڵ باس دهكات و ڕونی دهكاتهوه.
سوودەکانی:
۱-منداڵ ئارام دەکاتەوە ئەگەر غازاتی هەبوو یان پشكنینێكی خوێنت بۆ کردبوو.
۲-زۆرجار منداڵ ئاسانتر دەخەوێت.
٤-ڕێژەی مردنی لەناکاوی منداڵی تازە لە دایک بوو کەم دەکات(جاران پێیان دەووت شەوە بردوویەتەوە).
زیانەکانی:
۱- زۆرجار هۆکارە بۆ دوورکەوتنەوەی منداڵ لە شیری دایک بە تایبەتی ئەگەر لە هەفتەکانی سەرەتای تەمەنی بۆی بەکار بهێنیت.
۲-لەوانەیە منداڵەکە هۆگری مەمەکە بێت و نەتوانێت وازی لێ بهێنێت ، تەنانەت شەوانە ئەگەر مەمەکەی لە دەمدا نەمێنت خەبەری بێتەوەو دەست بکات بە گریان.
۳-دەبێتە هۆی زیادکردنی هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست.
٤-ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر بەکار هێنانی کێشەی ناڕێکی ددانەکانی بۆ درووست دەکات.
ئەگەر بڕیارت دا بەکاری بهێنیت ،باشتر وایه سوود لهم ڕێنماییانه وهربگریت:
۱- ئەگەر شیری خۆیت پێدا تا تەمەنی دەبێت بە ۱ مانگ بۆی بەکار مەهێنە چونکە شێوازی مژینی مەمکە ووشکە زۆر جیاوازە لە سنگی دایک بۆیە ئەگەر لە تەمەنی زووتر بۆی بەکار بهێنیت لەوانەیە تەرکی شیری دایکی بکات.
۲-هیچ کاتێک دوای گریانی منداڵەکەت ڕاستهوخۆ مەمکە ووشکەکەی مەکە بە دەمەوە بەڵکو شیری پێبدەو دواتر بیدەرێ.
۳-هەوڵ بدە مەمەی سیلیکۆنی یەک پارچەیی بۆ بەکار بهێنە.
٤-ئەگەر منداڵەکەت ئارهزووی نهكرد ئهوه بە هیچ شێوەیەک فشاری لێمەکە بۆ بەکارهێنانی.
٥-هەوڵ بدە بە پاک و خاوێنی ڕایبگریت بەتایبەتی تا تەمەنی دەبێت بە ٦ مانگ و سیستەمی بەرگری منداڵەکە بە تەواوی گەشە دەکات ،ڕۆژانە چەندین جار لە ناو ئاودا بیکوڵێنە.
٦-بە هیچ شێوەیەک شیرینی یان شەکری بۆ پێوە مەکە.
۷-زوو زوو مەمەکەی بۆ بگۆڕە و قەبارەی گونجاوی بۆ بەکار بهێنە.
AM:08:53:25/04/2019
ئهم بابهته 7328
جار خوێنراوهتهوه