زیره‌كی و به‌رزی باڵا منداڵ له دایك و باوكیه‌وه بۆی ده‌گوازرێته‌وه
وێستگە ستایل-
زۆرینه‌ی سیفات و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مرۆڤ له باوانیه‌وه بۆی ده‌گوازرێته‌وه و ته‌واوی سیفاته‌كان له‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كانیان هه‌ڵگیراوه، دكتۆر سامان شه‌ریف له‌م بابه‌ته‌وه هه‌ردوو سیفاتی به‌رزی باڵا و زیره‌كی باس ده‌كات و ڕوونی ده‌كاته‌وه زانست چۆن لێكدانه‌وه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو سیفاته كردوه له باوانه‌وه بۆ وه‌چه‌كانیان.
دكتۆر سامان ده‌ڵێت"لەزۆربەی حاڵەتەکاندا درێژی باڵای ئادەمیزاد لەڕووی بۆماوەییەوە لە باوکەوە بۆ منداڵەکانی دەگوازرێتەوە، بەڵام ھەرچی سیفەتی زیرەکی منداڵە زیاتر لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکان."
ده‌شڵێت"زاناکانی بواری بۆماوەزانی باس لەوە دەکەن کە لەسەدا ٧٣ی حاڵەتەکان مرۆڤ، درێژی باڵای لە باوکەوە وەردەگرێت وە لەسەدا ٧٥ حاڵەتەکانیش سیفەتی زیرەکی لە دایکەوە بۆ منداڵەکان دەگوازرێتەوە."
AM:08:48:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3644
جار خوێنراوه‌ته‌وه