7 ره‌فتاری هه‌ڵه هۆكاره بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی په‌یوه‌ندی سێكسی
وێستگە ستایل-
په‌یوه‌ندی سێكسی یه‌كێكه له‌سه‌ره‌كیترین به‌شه‌كانی هاوسه‌رگیری، هه‌ر بۆیه رۆشنبیری سێكسی بۆ خانمان و پیاوان زۆر پێویسته تا په‌یوه‌ندی سێكسی له‌نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هێز بكات.
ئاگاداربه ئه‌م ره‌فتاره هه‌ڵانه ئه‌نجام مه‌ده، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سێكسی خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت شكست بێنێت:
هه‌ندێك له پیاوان هه‌وڵده‌ده‌ن به‌زۆر هاوسه‌ره‌كه‌یان ناچاری سێكس بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی هه‌ستی بكات، یان ناچاركردنیان به‌هه‌ندێك ره‌فتاری سێكسی كه پێی خۆش نیه، هه‌ڵه‌یه چونكه هۆكاره بۆ شكستهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری.
هه‌ندێك له‌دوای په‌یوه‌ندی سێكسی خێرا ده‌خه‌ون، چونكه ره‌نگه كه‌سی به‌رامبه‌ر چاوه‌رووانی ده‌برینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی یان وشه‌یه‌ك بێت له تۆ بۆیه پێویسته هه‌ردوولا ره‌چاوی هه‌ستی یه‌كتری بكه‌ن.
هه‌ڵه‌یه په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ هاورێ و كه‌سه‌كانت باس بكه‌یت، چونكه خاڵی لاوازی خۆت ده‌ده‌یته چوارده‌ور، یان گوێ گرتن له چیرۆكی بێ مانای چوارده‌ور، رێگه‌ی تر هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری وه‌ك كتێب یان پرسی به پزیشك.
هه‌ندێك له ژنان سكالای نه‌بوونی ده‌ربرینی هه‌ست ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان له‌كاتی سێكس كردن‌دا، چونكه هه‌میشه هه‌ردوولا پێویستی به ده‌ربرینی خۆشه‌ویستیه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پێش ئه‌نجامدانی سێكس.
هه‌وڵبده گۆرانكاری له‌شوێنی خه‌وتنتان بكه‌ن، چونكه گۆرانكاری زۆر پێویسته هه‌سته‌كانت نوێ ده‌كاته‌وه، چێژی زیاتره.
پێویسته هه‌ردوولا به‌وشه‌ی خۆشه‌ویستی و ده‌ربرینی جوان ژیانی هاوسه‌رگیری به‌رێ بكه‌ن نه‌ك ته‌نها په‌یوه‌ندی سێكسی بێت و به‌س.
ته‌مه‌ن زۆر گرنگه، چونكه هه‌میشه هاوسه‌ره زۆر گه‌نجه‌كان یان ئه‌وانه‌ی كامڵ نین تووشی كێشه‌ی سێكسی ده‌بن، به‌هۆی نه‌بوونی رۆشنبیریه‌وه.
سه‌رچاوه: hayatouki
PM:04:18:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 9192
جار خوێنراوه‌ته‌وه