هۆکارەکانی دڵپیسی و چارەسەرکردنی
وێستگە ستایل-
خەندان بە ئامانجی پێدانی زانیاری دروست بە وەرگرانی، هەماهەنگی دەكات لەگەڵ چەندین دكتۆری پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەكان، لەم چوار چێوەیە "دكتۆر سامان شریف" پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان تایبەت بە خەندان ئەم زانیاریانەی لەسەر وه‌همی دڵ پیسی نوسیووە.
دڵپیسی یان خیانەت یه‌كێكه له نه‌خۆشیه ده‌روونیه بڵاوه‌كان و سه‌رچاوه‌ی زۆر كێشه‌ی خێزانیه، وه‌ك توند‌و تیژی و شه‌ڕو ئاژاوه‌ی ناو ماڵ و لێك جیابوونه‌وه، له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێجار شێوازی ده‌ركه‌وتن و ده‌ربڕینی له نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌كه جیاواز ده‌بێت.
هه‌ندێکجار به ته‌نیا ده‌بێت بەڵام ڕەنگە هه‌ندێكجار به‌شێك بێت له نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی، به نموونه "شیزۆفرینیا، نه‌خۆشی دوو جه‌مسه‌ری..هتد"، زیاتر له ناو ئه‌وانه‌شدا زۆره كه ئاڵوده‌ی ئه‌لكهول و مادده هۆشبه‌ره‌كانن.
كه‌سی توشبوو هه‌میشه له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دایه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خیانه‌تی لێده‌كات، به‌رده‌وام هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی و نا ئارامی ده‌كات، بڕوای وایه كه هه‌میشه له مه‌ترسی ئه‌وه‌دایه كه ناپاكی به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام بێگومان ئه‌وه كاتێك ده‌بێت كه ئه‌و شته‌ی بیری لێده‌كاته‌وه هیچ ئاساسێكی نیه و ته‌نها له‌سه‌ر گومان كارده‌كات.
دڵپیسی به چه‌ندین شێواز له كه‌سه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه:
به‌رده‌وام هاوسه‌ری تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌وه‌ی كه سه‌یری خه‌ڵكی بێگانه ده‌كات.
له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی هاوسه‌ری پرسیار ده‌كات.
لێپرسینه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانی له‌سه‌ر هه‌موو ته‌له‌فۆنێك یا نامه‌یه‌ك، كه‌بۆی دێت ئایا به‌هه‌ڵه بێت یاخود له‌لایه‌ن هاوڕێكانیه‌وه بێت.
به‌رده‌وام كه‌لوپه‌ل و شته‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌پشكنێت.
ڕێگه نادات خێزانی ئه‌نته‌رنێت و فەسبوك و ئه‌و جۆرە بابەتانەی هه‌بێت.
به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه ده‌كات له خێزانی، كه له‌كوێ بووه یاخود له‌گه‌ڵ كێ بووه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی گۆشه‌گیر ده‌كات، له ماڵه‌وه‌و ڕێگا له ده‌رچوون و كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌گرێت.
هه‌ندێکجاریش كار ده‌گاته سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن و لێدان.
زۆر جار ئینكاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌بێت.
له هه‌ندێک حاڵه‌تی توندیشدا گه‌ر چاره نه‌كرێت، ده‌بێته هۆكار بۆ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، یاخود منداڵه‌كان به بیانوو‌ی ئه‌وه‌ی كه له ئه‌و نین.
چاره‌سه‌ری ئەم نەخۆشیە دەروونیە چییە:
هه‌روه‌كو له پێشدا باسمان كرد حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه زۆرجار لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هاوبه‌شی ژیان و منداڵه‌كان.
گه‌ر هه‌ر نیشانه‌یه‌ك یا نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی له‌گه‌ڵ بێت، پێویستە چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌ندێكجار پێویستیان به‌وه ده‌بێت كه بخه‌وێنرێت له نه‌خۆشخانه.
چاره‌سه‌ریش به ده‌رمان و پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ده‌بێت، هه‌ندێکجار ئەو کەسانەی له‌گه‌ڵیان ده‌ژین پێویستیان به چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چونكه به‌رده‌وام له ژێر فشاری ده‌روونیدان و توشی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بنه‌وه
PM:04:05:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6444
جار خوێنراوه‌ته‌وه