بۆ ئه‌وه‌ی مێشكت پیر نه‌بێت كاری ناوماڵه‌كه‌ت بكه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كاریگه‌ری و سووده‌كانی كاركردنی ناو ماڵی ئاشكرا كردووه ته‌نانه‌ت به كاره ئاسانه‌كانیشه‌وه، به جۆرێك یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی مێشك به گه‌نجی ده‌دات.
دكتۆر نیكۆل سبارتارنۆ مامۆستا و سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی "بۆستن " ده‌ڵێت" چالاكی و كاركردن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر ئاسان و سادده‌ش بێت كار له مێشك ده‌كات و خانه‌كانی به گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه"
دوای ته‌مه‌نی 60 ساڵی قه‌باره‌ی شانه‌كانی مێشك به‌ره‌و بچوكبوونه‌وه‌ی ده‌چێت، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك كاتژمێر چالاكی جه‌سته‌یی ته‌ناته‌ت ئه‌گه‌ر زۆر سادده و ساكاریش بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری پیربوونی مێشك به ڕێژه‌ی %0.22 كه‌مده‌كاته‌وه.
كاركردن و چالاكی جه‌سته‌ی و وه‌رزش كردنی ڕۆژانه توانای چالاككردنی مێشك زیاتر ده‌كات و له پیر بوون پارێزراوی ده‌كات.
AM:09:53:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2800
جار خوێنراوه‌ته‌وه