بۆچی هه‌ندێك كه‌س له ماوه‌ی گه‌شتكردندا توشی سه‌رگێژ خواردن و ڕشانه‌وه ده‌بن؟
وێستگە ستایل-
له‌ماوه‌ی گه‌شت كردن‌دا هیچ شتێك له‌وه بێزاركه‌ر تر نیه كه مرۆڤ توشی دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه و سه‌ر گێژ خواردن ببێت.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی دیاریكردووه به جۆرێك مێشك وا هه‌ست ده‌كات كه توشی ژه‌هراوی بوونی كتوپڕ بووه.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبێلدایه و بۆ گه‌شتی جێگه‌یه‌كی دوور ده‌ڕوات مێشك په‌یامی جیاوازی ئاڕاسته ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌و ژینگه‌یه‌ی تیادایه‌تی و پێی وایه توشی ژه‌هراوی بوون بووه، و له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه گه‌ده تێكده‌چێت و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات وه‌ك ئاسانترین ڕێگه ئه‌و ژه‌هره بكاته ده‌ره‌وه كه مێشك وه‌ك په‌یامێك بۆ گه‌ده‌ی ناردووه.
ئه‌و كاته‌ی به ئۆتۆمبێل یان به‌له‌م گه‌شت ده‌كه‌ین ته‌واوی هه‌سته‌وه‌ره‌كانی جه‌سته‌مان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌شمان جێگیره و له هه‌مان كاتدا مێشك ده‌زانێت كه تۆ به خێراییه‌كی زۆر ده‌ڕۆیت به‌هۆی ئه‌و شله‌یه‌ی له‌ناو گوێدا هه‌یه كه هاوسه‌نگی له‌شی دیاریكردووه.
جوڵه‌ی ئه‌م شله‌یه‌یه له‌ناو گوێدا له كاتێكدا تۆ دانیشتووی وا ده‌كات مێشكت په‌یامێكی مه‌ترسیدار ئاڕاسته بكات به جۆرێك جه‌سته پێویسته بجوڵێت و له‌و باره جێگیره‌دا نه‌مێنێته‌وه هه‌ر ئه‌مه واده‌كات سه‌رنشینی ئۆتۆمبێل یان هه‌ر هۆكارێكی گواستنه‌وه بێت له لایه‌ن مێشكیه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی گه‌ده‌ی ده‌كرێت كه ژه‌هراوی بووه و ده‌بێت به زووترین كات ژه‌هری ناو له‌شی بكاته ده‌ره‌وه.
هه‌ندێكجار ته‌ماشاكردنی ده‌ره‌وه له جامی ئۆتۆمبێله‌كه یان خوێندنه‌وه‌ی كتێب یان ته‌ماشاكردنی نه‌خشه‌یه‌ك ده‌توانێت مێشك بخاته‌وه دۆخێكی جێگیر و هێوری بكاته‌وه و به ته‌واوه‌تی متمانه به مێشك بداته‌وه كه جێگیره و پێویست به شڵه‌ژان ناكات.
AM:09:29:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3472
جار خوێنراوه‌ته‌وه