نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ
وێستگە ستایل-
نەخۆشییەكانی دڵ یەكەمین هۆكاری مردنی مرۆڤ دادەنرێت، هەربۆیە زۆرجار چەند هێماو ئاماژە هەن بۆئەوەی مرۆڤ ئاگادار بكاتەوە لەوەی كە دڵ نەخۆشە و پێویستی بەچارەسەر هەیە.
1- كۆكه‌ی به‌رده‌وام:
توشبوون به كۆكه‌ی به‌رده‌وام و هه‌بونی به‌ڵغه‌م به ڕه‌نگی په‌مه‌ی ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی دڵ.
2-ئاوسانی قاچ:
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ پێكانت ئاوسا ئه‌وه ده‌بێت ئاگاداربیت چونكه ئه‌م حاڵه‌ته نیشانه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته نا ته‌ندروستی دڵ كه ناتوانێت بڕی پێویست خوێن بنێرێت بۆ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته.
3-هه‌ستكردن به خنكان:
زۆر كه‌م كاری ئاسایی ڕۆژانه واده‌كات هه‌ست به ماندوێتی بكه‌یت، به‌ڵام هه‌ركات له ئه‌نجامدانی كاری ڕۆژانه هه‌ستت به ماندوێتی زۆر كرد ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره توشی جه‌ڵته‌ی دڵ ببیت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ماندوبووندا هه‌ست به خنكان بكه‌یت.
4-گۆڕِانی ڕه‌نگی پێست:
ڕه‌نگی پێست تاریك و زه‌رد ده‌بێت له ئه‌نجامی نه‌چوونی خوێن به بڕی پێویست یۆ پێست و له حاڵه‌تی به‌رده‌وام دوباره بوونه‌وه‌ی زه‌رد بوونی ڕه‌نگی پێست پێویستی به سه‌ردانكردنی پزیشكی پسپۆڕی دڵ هه‌یه.
5-ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ:
نائارامی باری سۆزداری و توڕه بوون یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی تێكچوونی تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ چونكه ئه‌م دوو حاڵه‌ته تێكڕای هۆرمۆنی" كاتیكۆلامینات" زیاد ده‌كات كه پێی ده‌وترێت هۆرمۆنی جه‌نگ و شه‌ڕ و له لایه‌ن كوێره ڕژێنه‌كانه‌وه ده‌رده‌درێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش هۆرمۆنی ئه‌دریناڵینه كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كار له ماسولكه‌كانی دڵ ده‌كات.
AM:08:56:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5464
جار خوێنراوهتهوه