منداڵ پێویستی به ڤیتامین نه‌خێر هه‌یه
وێستگە ستایل-
پرۆفیسۆر رۆزمۆند شاره‌زا لە بواری دەرونناسی خێزان لە زانکۆی parger لە دیمانەیەکدا ڕۆڵی ڤیتامین (نەخێر ) لە پەروەردە و گەشەسەندنی منداڵدا ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت" ئەگەر تۆی دایک و باوک و پەروەدەکار بە نیازیت منداڵێکی تەندروست و بێ کێشە بخەیتە کۆمەڵکاوە پێویستە ڤیتامین (نەخێر ) بە منداڵەکەت بدەیت "
به‌ڵام چۆن ده‌توانیت به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت؟
ئه‌م پرۆفیسۆره ده‌ڵێت"بۆ نموونە کورێک تەمەنی 5 ساڵانە باوكی هەموو شتێکی بۆ دابین دەکات(پایسکل ، لاپ‌تۆپ ، یاریەکان، مۆبایل ، گیتار ،....هتد)هەر شتێکی بوێت بۆی دابین دەکات لە پێناو دلخۆش کردنی منداڵەکەی بەڵام ته‌ماشا دەکا ئەوە پێچەوانە دەبێتەوە منداڵەکەی هیچ دڵخۆش نیە و زۆر كات بێتاقەت و بێزاره و هەموو شتێکیش داوا دەکا و دوای کرین بێ نرخی دەکا و فرێی دەدا، هەمیشە بیانو دەگرێت کەسێکی شەڕانیەلەگەڵ کەسدا ناگونجێت و منداڵێکی کەلە رەقە.
له ڕاستیدا هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئەو منداڵانه‌ی کە هەموو شتێکیان بۆ دەستە بەر دەکرێت لە داهاتوو کەسێکی وشک و ئاڵۆز و خۆپەرست و لاواز و کەم سۆزییان لێ دەردەچێت و چاره‌سه‌ری ئه‌مه ته‌نها ڤیتامین "نه‌خێر" ه.
به جۆرێكی دیكه پێویسته له‌م كاتانه‌دا به منداڵه‌كه‌ت بڵێی نه‌خێر:
1- نابێت به هیج شێوەیەک هەموو شتێک بۆ منداڵ دابین بکرێت.
2- نابێت هەرچی داوا كرد بۆی بکرن و بۆی بەردەست بخەن چونکە ئەو منداڵە توشی نەخۆشی تێرنەبوونی حەز و ئارەزووەکانی دەبێت و پێویستە کەمێک لە شتەکانی بۆ دابین بکرێت به جۆرێك منداڵ وا پەروەردە بکرێت
بە بێ خۆ ماندوو کردن ناتوانێت شتەکان بەدەست بێنیت .
3- دەبێت منداڵه‌كه‌ت فێری ئەوە بکەیت ماندوو بێن بۆ بەدەست هێنانی شتەکان و جار جارەش بە منداڵەکەت بڵێی نەخێر ئەوەت بۆ ناکڕم و نەخێر ناتبەمە ئەو شوێنە ،بۆ ئەوەی قەدری شتەکانیان لابێت و بە نرخی بزانن بەڵام
هەر شتێکی داوا کرد‌و و تۆ بۆت کڕی لەزەت لە شتەکان نابینێت و هەر زوو بێ بایەخی دەکا و فڕێی دەدا
داوای شتی زیاتر دەکات.
4- منداڵ شایەنی ئەوەیە بە هەموو شێوەیەک خزمەتی بکەیت(بیانپارێزین ، ئامۆژگاری و رێنماییان بکەین و ئاراستەیان بکەین و کاریگەریشیان لەسەر دروست بکەین ) بەڵام دەبێت لە سنوری خۆیدابێت
هەموو شتێکی نەخرێتە بەردەست پێیان بگوترێت نەخێر بۆ هەموو شتێک.
ئا : احمد صابر
AM:09:14:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2168
جار خوێنراوه‌ته‌وه