‌له‌مانگی یه‌كه‌می هاوسه‌رگیری باشتر وایه‌ پیاوان ئه‌م كارانه‌ بكه‌ن

وێستگە ستایل-


سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیری سه‌ره‌تای ڕاهاتنی دوو كه‌سه‌ بۆ ته‌مه‌نێك له‌ ژیانكردن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كان زوو له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕابێن پێویسته‌ پیاوان له‌ مانگی یه‌كه‌مدا چه‌ند ڕه‌فتارێكی تایبه‌ت بنوێنن له‌وانه‌ش.

1-زۆرینەی كاتەكانی بێ كاریت لەگەڵ هاوسەرەكەت بەسەر ببە :
پیاو هەتا ئەو كاتەی هاوسەرگیریان نەكردبێت دەتوانن تەواوی ئەوكاتە زیاددەیەی هەیانە هەرچۆنێك بیانەوێت بەسەری ببەن بەڵام ئەوكاتەی هاوسەرگیری دەكەن و بەتایبەت لەسەرەتای مانگەكانی هاوسەرگیری باشتر وایە زۆرینەی ئەوكاتانەی بێ كارن لەگەڵ هاوسەرەكەیان بەسەری ببەن .

2- خواردنی بۆ ئامادە بكە : 
ئەمە شێوازێكە لە دەربرٍینی خۆشەویستی وەك ئامادەكردنی ژەمی بەیانیان بۆ هاوسەرەكەت و پێشكەشكردنی پەرداخێك شەربەت یان قاوەیەك ، بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە سۆز و خۆشەویستی تۆ بكات .

3- دیاری پێشكەش بكە:
ئەمە یەكێكە لەڕێگا ئاسانەكان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی تەنانەت ئەگەر دیایریەكان زۆر ساددەش بێت بۆ نمونە تەنها نامەیەك چەند وشەیەكی پڕ هەست و سۆزی تیادا نوسرابێت ئەوە بەسە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی .


AM:09:06:23/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 5276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل