‌ڕێنماییه‌ك بۆ پاراستنی گورچیله‌كان له‌ نه‌خۆشی

وێستگە ستایل-

به‌شێكی زۆری‌ لەشی مرۆڤ لەئاو پێکدێت بۆیە پێویستە بەبەردەوامی و بەرێژەی پێویست بخورێتەوە بۆ زامنی بەردەوامی ژیان.

 ئاو زۆر گرنگە بۆ جەستە بەوپێیەی پێکھاتەیەکی سەرەکیی خانەکان و شلەمەنییەکانی لەشەو پلەی گەرمای لەش رێکدەخات و مادەخۆراکییەکان دەگوێزێتەوە، ھاوکات گورچیلە پێویستیەتی بۆ دەرکردنی ژەھر لەلەش لەشێوەی میزکردندا.


 پێویستە کەسی پێگه‌یشتوو رۆژانە 1.5 لیتر ئاو بخواتەوە بەوپێیەی لەش پێویستی بەزیاتر لەو رێژەیەیە لەکاتی گەرمای زۆرو سەرمای زۆرو ھەروەھا کاتی توشبون بەپەتا و رشانەوە و سکچون، هه‌روه‌ها لەش پێویستی بەشلەمەنی زیاترە لەکاتی کاری زۆر و وەرزشکردندا. 

ئەو گیراوانەش كه‌تینوێتی ناھێڵێن ئاو و میوەو شەربەتی روونکراوەیە بەئاو ئەمەش دەبێت بەدرێژایی رۆژ بخورێتەوە.


PM:12:12:22/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌