زیانه‌كانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانیان بۆ منداڵ
وێستگە ستایل-
به پێی تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له منداڵان مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌کان چونکه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ و یورێک ئه‌سید و زیاد بوونی به‌رگری جه‌سته دژی ئه‌نسۆلین، هه‌روه‌ها خواردنی ژه‌می ناته‌دروست له به‌یانی دا هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه ، بێگومان پێشتر چه‌ندین زیانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان ئاشکرا کراوه که گرنگترینینان ئه‌مانه‌ن كه دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باسی ده‌كات.
-زیانه‌کانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له منداڵان :
1- دابه‌زینی ئاستی فێربوون و زیره‌کی و نزم بوونه‌وه‌ی نمره‌کانی له خوێندن دا .
2- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری که‌می مادده‌ی ئاسن و کانزا و ڤیتامینه‌کان .
3- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی له ته‌مه‌نی منداڵی و له داهاتوودا .
4- لاوازی و که‌می کێش له‌و منداڵانه‌ی ئیشتهایان که‌مه و ژه‌ه‌کانی تریش که‌م خۆراک ده‌خۆن .
5- دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ و کورتی باڵا .
6- هیلاکی و شه‌که‌تی و هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی به به‌رده‌وامی .
7- تێک چوونی میزاج و دڵته‌نگی و گۆشه‌گیری .
8- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره و شێرپه‌نجه له داهاتوودا .
9- که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکی و جووڵه و ئاره‌زووی وه‌رزش.
ژه‌می به‌یانی پێویسته پێش كاتژمێر هه‌شت و چاره‌ک خورا بێت له زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانی ساڵ و له وه‌رزی هاوین دا پێش كاتژمێر هه‌شت و چل و پێنج خوله‌کی به‌یانی خورا بێت .
AM:10:47:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه