به‌وێنه...زمانی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بخوێنه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
زیاتر له %80 ی زانیاری ده‌كرێت له‌ڕێی زمانی جه‌سته‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت بێ ئه‌وه‌ی قسه بكات، ئه‌وه‌ی له‌م وێنانه‌وه ده‌یبینیت ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگریت بۆ ئه‌وه‌ی له زمانی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تێ بگه‌یت بێ ئه‌وه‌ی قسه بكات.
- ئه‌گه‌ر ده‌ستی خسته ژێر ڕومه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه‌دا دیاره ئه‌وه مانای وایه بێزار بووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك په‌نجه‌ی له ئاستی چاوی بوو و سێ چوار په‌نجه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ خواره‌وه بوو ئه‌وه مانای وایه بابه‌ته‌كه زۆر گرنگه به‌لایه‌وه.
- كاتێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هه‌ردوو ده‌ستی داده‌خات له‌كاتی قسه‌كردندا ئه‌وه مانای وایه ده‌یه‌وێت له زۆر بابه‌ت داخراو بێت و نایه‌وێت هه‌موو شتێكت بۆ باس بكات له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانی به‌ڕوتدا كرابویه‌وه ئه‌وه مانای وایه كه‌سێكی كراوه‌یه و نایه‌وێت هیچت لێ بشارێته‌وه.
- كاتێك چاویلكه‌یه‌كت له چاودایه و به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له‌كاتی قسه‌كردندا ته‌ماشای چه‌ناگه‌ت بكات ئه‌وه مانای وایه ئاره‌زووی سێكس ده‌كات و ئه‌گه‌ر ته‌ماشای لوتت بكات ئه‌وه مانای وایه ته‌نها ویستی هاوڕێیه‌تیه و ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ناوچه‌وانت بكات ئه‌وه مانای وایه ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ته‌واوه‌تی دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات.
- دانیشتن به شێوازی قاچ خستنه سه‌ر قاچ پیاوان پێیان وایه زۆر سه‌رنجڕاكێشه به‌ڵام شاردنه‌وه‌ی قاچێك له‌پشت قاچێكی دیكه‌وه مانای شه‌رم نی كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌م شێوه‌یه ده‌ستی له‌چاوه‌كانیدا له‌كاتی قسه‌كردن ئه‌وه مانای وایه ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند شتێك نه‌بینێت یان مه‌به‌ستێتی فێڵێك بكات و به‌م شێوه‌یه شتێك ببینێت بێ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌ستی پێ بكات.
- كاتێك كه‌سێك به‌م شێوه‌یه ده‌سته‌كانی كۆ بكاته‌وه ئه‌وه مانای وایه زۆر پارێزگار كه‌ره و نایه‌وێت هیچ تێكه‌ڵاو ببێت.
- دوو كه‌س كاتێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ونه گفتوگۆ و هه‌ردووكیان ده‌ستیان ده‌خه‌نه گیرفانیان ئه‌مه مانای وایه هه‌ردووكیان زۆر متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه.
- ئاڕاسته‌ی قاچه‌كان له‌كاتی قسه‌كردندا مانای گرنگی كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێن بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.
AM:09:39:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 26964
جار خوێنراوه‌ته‌وه