سێ ڕێگا بۆ ئەوەی وا لە منداڵەکەت بکەیت کە لە منداڵی تر نەدات
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار منداڵه‌كان توشی شه‌ڕ و گرفت ده‌بن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی و كێشه بۆ دایك و باوك، له‌م بابه‌ته‌وه دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی به سێ خاڵ ڕێنمووی دایكان و باوكان ده‌كات كه ده‌توانن هاوكاری منداڵه‌كانیان ببن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ نه‌كات له‌گه‌ڵ منداڵی دیكه.
١- پەیوەندی بەھێز لەگەڵ منداڵەکەت دروست بکە، ئەویش لەڕێگەی یاری لەگەڵ کردنی منداڵ و لەباوەشکردنی، چونکە بەم شێوەیە ئەو وزەو توانایەی کە ھەیەتی بەشێوەیەکی ئیجابی سەرفی دەکات و کەمتر پەنا بۆ لێدان دەبات.
٢- گوێ گرێکی باش بە بۆ منداڵەکەت، لەڕێگەی گوێگرتن لە منداڵ دەتوانیت یارمەتی بدەیت بۆ ئەوەی ھەست و سۆزەکانی بەشێوەیەکی دروست و ئیجابی دەرببڕێت.
٣-نزیک بە لە منداڵەکەت، کاتێ کە لە منداڵەکەت نزیکیت و ھەوڵ دەدەیت کە لێی تێبگەیت، بەم شێوەیە دەتوانیت کۆنتڕۆڵی ھەست و سۆز‌و پەرچەکردارەکانی منداڵەکەت بکەیت پێش ئەوەی بەشێوەیەکی سلبی بەکاریان بھێنێت.
AM:08:58:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5444
جار خوێنراوه‌ته‌وه