بۆچی ژماره‌ی توشبووان به شێرپه‌نجه ڕووی له زیادبوون كردووه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌م پرسیاره زۆر جار له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ده‌وروژێنرێت و چه‌ندین لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌کرێت و کاتێك باس له خۆپاراستن له نه‌خۆشی و پارێزی خواردن ده‌کرێت، هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن کاتی خۆی باو باپیرانمان خواردویانه و هیچیان لێ نه‌هاتووه،دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
سه‌ره‌تا که‌رتی ته‌ندروستی وێنه‌ی زۆرینه‌ی که‌رته‌کانی تر له کوردستان داڕماوه و هیچ پێشکه‌وتنێکی وای به خۆیه‌وه نه‌بینووه و ژماره‌ی نه‌خۆشخانه حکومیه‌کان به ڕێژیه‌کی که‌م زیادیان کردووه .
هۆکاری زۆر بوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌کانی دیكه:
1- زۆر بوونی ژماره‌ی دانیشتووان به به‌رواد به ساڵانی ڕابردوو : ئه‌مه شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره، ڕێژه‌ی نه‌خۆشی به‌رز ده‌بێته‌وه .
2- پێشکه‌وتنی گه‌وره له زانستی پزیشکی و ته‌کنه‌لۆژیا و چۆنیه‌تی ده‌ست نیشان کردنی نه‌خۆشی.
3- گۆڕانی جۆری نه‌خۆشیه‌کان په‌یوه‌ندی زۆری به ستایڵ و ڕیتمی ژیانه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه له ڕابردوودا ژماره‌یه‌کی زۆر له دانشتووان به تایبه‌ت به نه‌خۆشیه درمه‌کانی وه‌ک سیل و سوڕێژه و مه‌لاریاوه و به‌د خۆراکیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه له ڕێگه‌ی کوتانه‌وه بنبه‌ڕ کراون یان زۆر که‌م بوونه‌وه، له به‌رامبه‌ر دا ژماره و جۆری نه‌خۆشیه درێژخانه‌کان ڕوو له زیاد بوونه.
-بۆچی باو باپیرانمان دوور بوون له‌م نه‌خۆشیانه‌ی ئێستا :
1- زوو نووستن و نه‌بوونی دیاره‌ی شه‌ونخوونی و زوو هه‌ستان.
2- به‌پێ ڕۆیشتوون و زۆربه‌ی ئیش و کاریان به ده‌ستی خۆیان کردووه و پێویستی به به‌کارهێنانی ماسولکه‌کانی له‌ش هه‌بووه نه‌وه‌ک ئامێر و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م که مرۆڤی ته‌مه‌ڵ کردووه .
3- زۆر چوونه‌ته به‌ر هه‌تاو و کێشه‌ی که‌می ڤیتامین ( D) نه‌بووه .
4- خواردنی ژه‌می به‌یانی و ژه‌مه‌کانی تر له کاتی خۆی ڕۆژانه .
5- ئاووهه‌وا و ژێنگه زۆر پاک بووه .
6- شیرینی دروستکراویان نه‌خواردووه ( یان زۆر که‌میان لێخواردووه ) و خواردنیان کوڵاو یان بر‌ژاو بووه به زۆری و سه‌وزه و میوه‌یان زۆر خواردووه .
7- خواردنه‌کانیان سروشتی بوون، ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر به گژوگیا و ئالیکی سروشتی په‌روه‌رده کراون ، به‌ربوومی کشتوکاڵی خۆماڵی بووه و بێ په‌ینی کیمیاوی و ده‌رمانی قه‌ڵاچۆکردنی مێروومه‌گه‌ز به کارنه‌هێنراوه .
8- نه‌بوونی ئه‌و قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ و دڵته‌نگی و بێهیوایه‌ی که ئێستا کۆمه‌ڵگای داگیر کردووه.
9- نه‌خواردنی فاست فوود و چپس و خواردنی ئاماده‌کراو و نه‌خواردنه‌وه یان که‌م خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه خواردنه‌وه گازی و کحولیه‌کان.
PM:12:23:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3704
جار خوێنراوه‌ته‌وه