سه‌رۆكه توندوتیژه‌كه‌ی كۆریای باكوور ئاره‌زووی ئه‌م خواردنانه ده‌كات
وێستگە ستایل-
چێشتخانه‌كانی كۆریای باكور به‌وه ناسراون برنج و سوشی تیادایه، به‌ڵام ئاره‌زووی "كیم جۆنگ ئوی" ی سه‌رۆكیان بۆ خواردن جیاوازه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه كه‌ناڵی "سیمفیر وبلسكی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه سه‌رۆكی كۆریایی باكور له زۆرینه‌ی خواردنه‌كاندا په‌نیر هه‌یه كه له باشترین جۆره‌كانی شیری پڕ چه‌وری دروستكراوه.
ژه‌می به‌یانیانی سه‌رۆكی كۆریای باكور پێكهاتووه له سوشی و پارچه‌یه‌ك گۆشتی كوبی و واته گۆشتی مانگا له جۆره باشه‌كه‌ی و گۆشتی گای ژاپۆنی و گۆشتی به‌راز و ئاره‌زووی ژه‌می ئیسپانی دروستكراو له ڕانی به‌راز كه پێی ده‌وترێت" هامۆن و پیتزا كه به بڕێكی زۆر له گۆشتی به‌راز و ڕۆنی له‌سه‌ر بێت ده‌كات"
سه‌باره‌ت به جگه‌ره له جۆره زۆر گرانبه‌هاكانی جگه‌ره ده‌كێشێت و مه‌ی و شه‌رابی هاورده ده‌خواته‌وه.
AM:11:03:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4148
جار خوێنراوه‌ته‌وه