ئه‌م خۆراكه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی ئۆكسفۆرد ئاشكرایان كرد زۆر خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی قتوو ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن زیاد ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "International Journal of Epidemiology" ئه‌نجامدراوه و تێكڕای توێژینه‌وه‌كه 6 ساڵی خایاندوه و له‌سه‌ر 500 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاشكرا بووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 75 گرام گۆشتی سوور ده‌خۆن له هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه %20 زیاتره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 21 گرام یان كه‌متر له گۆشتی سوور ده‌خۆن.
پزیشكان داوا ده‌كه‌ن خواردنی گۆشتی سوور كه‌مبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دووربین.
AM:09:56:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4264
جار خوێنراوه‌ته‌وه