دڵه‌ڕاوكێ و فشاری ده‌رونی چی له مرۆڤ ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
زۆر جار بێ مه‌به‌ست ئازاری ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه خۆشمان ده‌وێن، به وشه‌یه‌ك یان هه‌ڵسوكه‌وتێك بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌به‌ستمان هه‌بێت، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌وه باس له هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كات.
بوونی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی وا لە مرۆڤ دەکات کە ھەندێ جار قسەیەکی وا‌بکات یاخود ھەڵسوکەوتێکی وا بنوێنێت بەرانبەر بە ھاوڕێکەی یاخود بەرانبەر بەو کەسەی کە خۆشی دەوێت کە ببێتە ھۆی ئازاردان و‌دڵ ڕەنجاندنی.
زۆرجار ئەو شتە بێ مەبەست و بێ ئاگاداری ئەو کەسە ڕوودەدات بێ ئەوەی مەبەستی ئازاردانی کەسەکە بوبێت، بەڵام بوونی فشاری دەروونی وا لە مرۆڤ دەکات کە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست بدات و گوفتارو ڕەفتارێک بنوێنێت کە پاشتر لێی پاشگەز دەبێتەوە.
AM:08:54:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3844
جار خوێنراوه‌ته‌وه