بۆچی نابێت هه‌نگوین بدرێت به منداڵێك ته‌مه‌نی كه‌متر بێت له یه‌ك ساڵ؟
وێستگە ستایل-
هەنگوین خۆراکێکی زۆر بەسودە بۆ لەش بەڵام هەندێ جار میکرۆبی نەخۆشی بۆچوولیزم (Clostridium botulinum) تێکەڵی دەبێت، ئەم میکرۆبە لە زۆر شوێن هەیە وەک لە ناو خۆڵ ،ئاو ، لە ناو خواردن وە زۆر شوێنی دیكه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پـسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌دات.
لە منداڵی کەمتر لە ١ ساڵ بەرگری کۆئەندامی هەرس باش پێنەگەیشتوە ناتوانێت ئەم میکرۆبە لە ناو بەرێت بۆیە ئەگەری هەیە توشی ئەو نەخۆشیەیی بکات. بەڵام دوای تەمەنی یەک ساڵ ترشەڵۆکی گەدە لە گەڵ بەرگری کۆئەندامی هەرس زۆر بەهێز دەبێت ،دەبێتە هۆی لە ناوبردنی ئەو میکرۆبە بۆیە ترسی نەخۆشی بۆچوولیزم نامێنێ.
نیشانەکانی نەخۆشی بۆچوولیزم لە مناڵی کەمتر لە ساڵ :
١. شیری پێ ناخورێ
٢. قەبزی
٣. جوڵەی نامێنی
٤. لیکی زۆر دەبێت
٥. توانای قوتدانی نامێنێت
٦. چاوی بۆ هەڵنایە
٧. گریانی نامێنێت
AM:09:00:20/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2540
جار خوێنراوه‌ته‌وه