‌یه‌ك ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری بكات

وێستگە ستایل-

 باری ده‌رونی مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی، له‌م بابه‌ته‌وه‌ دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی باس له‌ یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ باش بوون باری ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"ڕۆژانە تەنھا دە خولەک لە پێکەنین و قسەی خۆش لەگەڵ ھاوڕێ و خۆشەویستانت بەسە بۆ ئەوەی تەندروستیەکی باشت ھەبێت و ھەست بەخۆشی و بەختەوەریش بکەیت ھەرچەندە بارودۆخی خێزانی و کۆمەڵایەتیشت نالەبار بێت."

"لەو ماوە کەمەدا جەستەی مرۆڤ بارگه‌ دەبێتەوەو پڕ دەبێت لە وزەو بارگەی پۆزەتیڤ کە لەڕووی دەروونی و جەستەیی و ژیریەوە سود بە مرۆڤەکە دەگەیەنن "


AM:08:59:20/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل