به‌وێنه...منداڵێك بێ پێست له‌دایك بوو
وێستگە ستایل-
دایكی نه‌یتوانی دوای له‌دایكبوونی ماچی بكات هه‌تا چه‌ند مانگێك دوای له‌دایكبوونی به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌ی هه‌یبووه و پێست به جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه.
جاباری گرای له سه‌ری ساڵی زاینی له سان ئه‌نتۆنیۆ له ویلایه‌تی ته‌كساس به بێ پێست له‌دایك بوو ته‌نها سه‌ر و قاچه‌كانی نه‌بێت و ئه‌مه وایكرد كه ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی نه‌توانن ده‌ست له جه‌سته‌ی بده‌ت هه‌تا ده‌ستكێشی تایبه‌ت بكه‌نه ده‌ستیان.
پزیشكه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی میسۆدیست تایبه‌ت به منداڵان ئه‌م منداڵه‌یان خسته ژێر چاودێری ئامێری تایبه‌ت و به دایك و باوكی ئه‌م منداڵه‌یان ڕاگه‌یاند له‌مه زیاتر ناتوانن هیچ كارێك بۆ منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م دوو هاوسه‌ره به ته‌واوه‌تی بابه‌ته‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و به سوود وه‌رگرتن له كۆمپانیای دڵنیای جۆری منداڵه‌كه‌یان گواستۆته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه له هیوستن سه‌ر به ویلایه‌تی ته‌كساس بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت و پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه نوێكه ئاشكرایان كردوه كه پزیشكه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی پێشوو كه منداڵه‌كه‌ی لێ بووه به هه‌ڵه ده‌ستنیشانی حاڵه‌ته‌كه‌یان كردووه .
پزیشكه‌كان حاڵه‌تی ئه‌م منداڵه‌یان به نه‌خۆشی "Epidermolysis bullosa" ده‌ستنیشان كردووه و هۆكاره‌كه‌ی گۆڕانی بۆماوه‌ییه واده‌كات پێست زۆر ته‌نك بێت و هاوشێوه‌ی بڵقی له‌سه‌ر ده‌ربكه‌وێت و له یه‌ك ملیۆن منداڵ له ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 20 منداڵ توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن و منداڵ ده‌رمانی ئازارشكێنی پێ ده‌درێت و به پلاسته‌ر ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌پێچرێت و دوای چه‌ند ساڵێك جه‌سته‌ی وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی لێ دێت.
AM:10:11:18/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 9048
جار خوێنراوه‌ته‌وه