هەشت ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە ئاوی سپی چاو
وێستگە ستایل-
هەرچەندە هیچ ڕێگایەک نیە بە دڵنیاییەوە بتپارێزێت لە دروستبوونی ئاوی سپی، بەڵام چەند شتێک هەیە ئەگەر جێبەجێی بکەیت ئەگەری هەیە توش نەبیت یان درەنگتر توش ببیت، لەوانە:
۱- ساڵانە پشکنینی چاو بکە: بۆ ئەوەی هەر نەخۆشییەک یان دەرمانێک مەترسی هەبێت لەسەر چاو لێی ئاگادارببیت و بەزوویی چارەسەری بکەیت.
۲- خواردنی بڕێکی زۆرتر لە سەوزە و میوە چاوەکانت پارێزراوتر دەکات، چونکە سەوزە و میوە ماددەی دژەئۆکسانی تێدایە.
۳- بەکارهێنانی چاویلکەی هەتاوی، بە تایبەت ئەو جۆرەی کە تیشکی سەروو وەنەوشەیی گل دەداتەوە.
٤- کەمکردنەوەی جگەرەکێشان و خواردنە کهولییەکان ئەگەری هەیە توشبوونت بە ئاوی سپی دوا بخات.
٥- هەر نەخۆشییەکی جەستەییت هەبوو چارەسەری پێویستی بۆ بکە، بە تایبەت نەخۆشی شەکرە و ڕۆماتیزمە.
٦ خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو و پاراوکردنی جەستە، بەو پێیەی بەشی هەرەزۆری هاوێنەی چاو لە ئاو دروست بووە، وشکبوونەوەی جەستە کاردەکاتە سەر پێکهاتەکەی.
۷- خۆپاراستن لەکاتی ئیشوکاردا بە بەکارهێنانی چاویلکە و کڵاو و جلوبەرگی تایبەت، چونکە هەر تیشکدانەوە و بەرکەوتنێک ئەگەری دروستبوونی ئاوی سپی هەیە.
۸- هیچ دەرمانێک بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەبێ ئاگاداری پزیشکی چاو بەکارمەهێنە، بە تایبەتی دەرمانی دژە ههستیاری و ستیرۆید و هۆرمۆن و دژە چەورییەکان، چونکە ئەگەری دروستکردنی ئاوی سپییان لێ دەکرێت.
ئا: دکتۆر ماکۆک محمد
پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو
AM:09:48:18/04/2019
ئهم بابهته 4788
جار خوێنراوهتهوه