ئه‌م هه‌ڵانه واده‌كات كێشت دانه‌به‌زێت
وێستگە ستایل-
كێشی زۆر گرفتێكی بڵاوه و زۆر كه‌س له جیهاندا به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام دوباره كردنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك وایكردوه كه كێش به‌ره‌و زیاد بوون بڕوات و دانه‌به‌زێت له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه ئاگاداربیت و دوباره‌ی نه‌كه‌یته‌وه.
1-زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه، بێگومان مه‌به‌ست له‌مه ته‌نها خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه نییه به‌ڵام زیاده ڕه‌ویكردن له‌م خواردنه‌وه‌یه واده‌كات ئاستی شه‌كری ناو له‌ش داببه‌زێت به‌مه‌ش جه‌سته په‌یام بۆ مێشك ده‌نێرێت كه كه‌سه‌كه برسیه‌تی و پێویستی به خواردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری له‌ش ئاسایی ببێته‌وه.
2-ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی قورس و به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ر پێت وایه به‌م جۆره ڕاهێنانه كێشت داده‌به‌زێت ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چویت چونكه جه‌سته‌ت دوای سوتاندنی بڕێكی زۆر له كالۆری هه‌وڵ بۆ ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ووزه ده‌دات له‌ڕێی خواردنه‌وه.
3-زۆر خواردنی ژه‌مه سوێره‌كان، ئاشكرایه سۆدیۆم بۆ له‌ش پێویسته به‌ڵام زۆر خواردنی خوێ واده‌كات ئاو زۆر بخۆیته‌وه به‌مه‌ش ئاوی زیادده له له‌شدا كۆده‌بێته‌وه و جه‌سته هه‌ڵده‌ئاوسێت.
4-ئاوی گازی: ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتوه خواردنه‌وه‌ی ئاوی گازی كار له كێشی جه‌سته ده‌كات به‌هۆی ئۆكسیدی كاربۆن كه له پێكهاته‌یدا هه‌یه واده‌كات هۆرمۆنی گریلین له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌ربدرێت به‌مه‌ش كێش زیاد ده‌كات.
AM:09:06:18/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3428
جار خوێنراوه‌ته‌وه