‌مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك" چاره‌سه‌ری سپی بوونی قژم دۆزیه‌وه‌"

وێستگە ستایل-

سپی بونی‌ تاڵه‌كانی‌ قژ كێشه‌یه‌كی‌ باوه‌ له‌ئێستادا ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان پێوه‌ی‌ ده‌ناڵێنن ، وهه‌ندێكجار په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر به‌كارهێنانی‌ هۆكاری جیاواز بۆ ڕه‌نگ كردنی‌، له‌ڕاستیدا بۆیه‌ی‌ "میلانین"به‌رپرسیاره‌ له‌به‌خشینی‌ ڕه‌نگی‌ ڕه‌ش به‌موو ، هه‌تا مرۆڤ ته‌مه‌نی‌ زیاد بكات ڕێژه‌ی‌ ده‌ردانی‌ ئه‌م بۆیه‌یه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌.

هه‌ندێككات له‌ته‌مه‌نێكی منداڵیه‌وه‌ تاڵه‌كانه‌ قژ سپی ده‌بێت ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌یه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

هۆكاره‌كانی‌ سپی بونی‌ تاڵه‌كانی‌ قژ :

1.كێشه‌ وپه‌ستانی‌ ده‌رونی‌ هۆكاری سپی بونی‌ تاڵه‌كان ده‌بێت.
2.هه‌ندێك كات سیفه‌تی‌ سپی بونی‌ پێشوه‌ختی‌ تاڵه‌كانی قژ له‌ڕێی گواستنه‌وه‌ی‌ بۆهێڵه‌وه‌ ده‌بێت.
3.كه‌می‌ ڕێژه‌ی‌ ڤیتامین بی 12 له‌جه‌سته‌دا ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی‌ تاڵی سپی،ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌هێلكه‌ و په‌نیر و ماسی سالمۆن وتونا و شیر و گۆشتدا هه‌یه‌.
4.خواردنه‌وه‌ی‌ كهول و كێشانی‌ جگه‌ره‌ ، سپی بوونی‌ تاڵه‌كانی‌ قژ خێراتر ده‌كه‌ن.
5. زۆر خواردنه‌وه‌وی‌ چا و قاوه‌ و خواردنی‌ خۆراكه‌ چه‌وره‌كان هۆكارێكی دیكه‌ن.
 

مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له‌ پۆستێكدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ له‌  هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا نوسیویه‌تی" چاره‌سه‌ری سپی بوونی تاڵه‌كانی قژم دۆزیه‌وه‌ و  چاره‌سه‌ره‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه‌:سێ كیلۆ هه نجیری ره‌ش + 1كیلۆ خه‌لی ترێی ڕه‌ش+ نیو كیلۆ ڕۆنی ڕه‌شكه‌ تێكه‌ڵاو ده‌كه‌یت پاشان هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌كوڵێنرێت بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند خوله‌كێك و دوای ساردبوونه‌وه‌ی‌ شه‌وه‌ ناشه‌وێك ده‌بێت ئه‌م گیراوه‌یه‌ بدرێت له‌ تاڵه‌ مووه‌ سپیه‌كان و به‌یانیان قژه‌كه‌ بشۆردرێت بۆ ماوه‌ی‌ 13 ڕۆژ"

مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك وه‌ك بانگخوازێك و چاره‌سه‌ركه‌رێكی سروشتی خۆی ناساندوه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیی جیاوازی كاره‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.


PM:01:20:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 32840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌