‌خوشكه‌كه‌ی‌ میگن هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

وێستگە ستایل-

پێگه‌ی‌ The Sun ی به‌ریتانی له‌ هه‌واڵێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كرد سامنانسا ماركل خوشكی میگن ماركل بڕیاری ئه‌وه‌یداوه‌ ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی یه‌كه‌م منداڵی دۆقه‌ی‌ ساسكس شازاده‌ هاری و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بكات له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ كتێبێك كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی منداڵی خێزانی شاهانه‌.

سامنا ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌ و زۆر ڕه‌خنه‌ له‌ میگن ی خوشكی ده‌گرێت به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ باوكی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خوشكه‌كه‌ی‌ قسه‌ ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی 2017 ه‌وه‌ بۆته‌ ده‌زگیرانی شازاده‌هاری كوڕه‌زای شاژنی به‌ریتانیا.

خوشكه‌كه‌ی‌ میگن ئاشكرای كردوه‌ به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی‌ به‌ناوی" له‌ سێبه‌ری دۆقه‌" دایه‌ و كۆتای مانگی چوار بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ و تیایدا یاده‌وه‌ری ڕاستگۆیانه‌ی‌ ژیانی تایبه‌تی خۆی و خوشكه‌كه‌ی‌ و خێزانه‌كه‌ی‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ و پێده‌چێت ببێته‌ بابه‌تێكی خه‌مباركه‌ر بۆ ژیانی میگن.




AM:11:34:14/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌