هونه‌رمه‌ند قادر جه‌لال له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له بكوژه‌كانی تارقی به‌قاڵ هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند قادر جه‌لال له‌گه‌ڵ یه‌كێك له بكوژه‌كانی تارقی به‌قاڵ له لایه‌ن چه‌ند په‌یج و سایتێكه‌وه كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردودا ده‌ستگیر كرا هاته ده‌نگ.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له پۆستێكی تایبه‌تدا كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی" ئه‌زیزانم پێش ئه‌وه‌ی من بێمه ده‌نگ له‌وكاره قێزه‌ونانه‌ی به‌رامبه‌ر به من كردویانه برا و هاوڕێی شیرینم هونه‌رمه‌ند به‌كر مسته‌فا هاتۆته ده‌نگ و په‌یامی خۆی ئاڕاسته‌ی ئه‌و په‌یج و سایتانه كرد كه ئه‌م وێنه‌یه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، من قه‌رزاری خۆشه‌ویستی ئێوه‌م و وته جوانه‌كانی ئێوه فرمێسكی خۆشی له‌چاوم هێنا"
هاوكات هونه‌رمه‌ند به‌كر مسته‌فا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه‌ته‌وه كه ئه‌م وێنه‌یه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی"هونەرمەند تائەو ئاستەی دەبێتە پێشەوا بۆ گەیاندنی ئارش وئاستەنگ و دەردەکانی کۆمەڵ بێ لەدەرگادان وئیزن خواستن لەڕێگەی تیڤی یەوە دەبێتە میوانێکی ڕۆح سوکی ماڵەکان ئیتر بێ وویستی خۆی لە موڵکایەتی خۆی دەردەچێت و دەبێتە موڵکی خەڵك کەدەڵێین خەڵك مەبەست لە چاك و خراپەکارێتی"
ده‌ڵێت" کوا هونەرمەند لەئاستی داخوازی یەکانی خەڵکدا دەتوانێت لووت بەرزو لەخۆبایی بێت کەپەیامی پیرۆزی بۆتە خەم و خولیای دامەزراندنی سیستەمی مرۆڤایەتی تا ئەوپەڕی دنیا بۆ داواکاری هەرکەسێ کە وێنەیەکی لەگەڵ بگرێت دە بێتە هەیکەلێکی ڕاوەستاو تا ئارەزوی هەوادارێکی بەجێ بێنێت"
"ئەوەی بۆمن و هونەرمەندانی هاوڕێم شۆکە بەڵکو بەڵایەکە لە بێ هودەبوون ئینجا بەمەبەست بێت یان بێ مەبەست، پەیجێك بەناوی ڕای خەڵك کە لەوبڕوایەدام ڕای چەند نەخۆشکی دەروون کاولی یە وێنەی هونەرمەند قادر جەلال یان لەگەڵ تاوانبارێکی ئەم دوایی یەی بکوژو دزوجەردە بڵاو کردۆتەوەئەو پەیجە دەبێت باجی ئەو هەڵەیەی خۆی بدات کەجورئەتی ئەو ناوزڕاندن و لەکەدارکردنەی کردوە"
"بێ ڕێزی بەهونەرمەندان بێ ڕێزی یە بە کلتورو فەرهەنگ ونەتەوە لەماوەیەکی کورت دا دەبێت ئەوپەیجە داوای لێبوردن لە هونەرمەند قادرجلال و هەموو هونەرمەندان بکات"
هونه‌رمه‌ند قادر جه‌لال یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دێرینه‌كانی شاری سلێمانی چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی كاری هونه‌ری پێشكه‌ش به بینه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن.
AM:09:59:11/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 108884
جار خوێنراوه‌ته‌وه