پێنج ڕێگه‌ی ئاسان بۆ به‌هێزكردنی مێشك
وێستگە ستایل-
هه‌مووان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن خاوه‌نی مێشكێكی زۆر به‌هێز بن به‌جۆرێك له‌كاتی چوون بۆ ماركێتێك ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌مان بێته‌وه یاد كه بۆی هاتوین، له‌م بابه‌ته‌وه به پێنج ڕێگه ئاشنا ده‌بیت كه واده‌كات مێشك به‌هێز بێت.
1- بگه‌ڕێره‌وه بۆ دواوه:
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌هێزكردنی مێشك داوایان له‌و كه‌سانه كرد كه به‌ژداریان كردوه چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه تێبینی ئه‌وه كراوه كه به‌ژداربووه‌كان ئه‌و شتانه‌یان بیر كه‌وتۆته‌وه كه پێشتر له بیریان كردوه، جگه له‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له ڕووی بیركردنه‌وه‌وه توانای یاده‌وه‌ری مرۆڤ به‌هێز ده‌كات.
2-وێنه بكێشه:
ڕات چییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌ی پێویستیه‌كانی ڕۆژانه‌ت بكێشیت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بینوسیت؟ له‌ڕاستیدا كێشانی وێنه له نوسین زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ ده‌بێت و یاده‌وه‌ری باشتر ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كاته‌وه.
3- له‌كاتی پێویستدا ڕاهێنانی وه‌رزشی ئه‌نجام بده:
ڕاهێنانه وه‌رزشیه‌كان سووڕی خوێن و دڵ چالاك ده‌كات، به‌ڵام سووده‌كه‌ی ته‌نها له‌مه‌دا كۆتای نایه‌ت به‌ڵكو مێشكیش چالاك ده‌كات و توانای یاده‌وه‌ری به‌هێز ده‌كات.
4-پشوو بده:
مێشكت بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری نوێ و بیر چوونه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه ناخۆشه‌كان پێویستی به پشودان هه‌یه، گه‌شتكردن و گۆڕینی ستایلی ژیانكردن هاوكار ده‌بێت له به‌هێزكردنی مێشك.
5-ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بخه‌وه:
ته‌نها وه‌رزشكردن و وێنه‌كێشان و پشوودان به‌س نییه بۆ به‌هێز بوونی مێشك، نوستن و قه‌یلوله كردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك یارمه‌تی به‌هێز بوونی خانه‌كانی مێشك ده‌دات.
AM:11:54:07/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2412
جار خوێنراوه‌ته‌وه