دوای نانخواردن له‌م هه‌ڵانه دوور بكه‌وه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
زۆرێك له ئێمه به چه‌ند خویه‌ك ڕاهاتووین دوای نانخواردن به‌رده‌وام ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین، زۆرێك له‌م خوانه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن،دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و هه‌ڵانه باس ده‌كات كه زۆرێك له ئێمه دوباره‌یان ده‌كه‌ینه‌وه.
1-ڕاسته‌وخۆ میوه مه‌خۆ : چونکه ده‌بێته هۆی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌وا له ناو گه‌دده و ئاوسانی سک و زیاد بوونی غازات، میوه پێویسته دوو سه‌عات پێش یان دوای خواردن بخورێت.
2-چا مه‌خۆره‌وه: چونکه ده‌بێته هۆی به زه‌حمه‌ت هه‌رس کردنی مادده پڕۆتینه‌کان و ڕێگری ده‌کات له سوود وه‌رگرتن له ئاسنی ناو خۆراک، پێویسته به لانی که‌مه‌وه یه‌ک كاتژمێر یان زیاتر دوای خواردن بخورێته‌وه.
4- قایشی پانتۆڵ مه‌که‌ره‌وه: چونکه ده‌بێته هۆی کۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ورگ به ئاسانی.
4- خۆت مه‌شۆ : بڕێکی زۆر خوێنی ناو له‌ش ئه‌ڕوات بۆ ده‌ست و شان و قاچ و پێ و دیواری سک، بۆیه ده‌بێته هۆی خاوکردنه‌وه‌ی هه‌رسکردنی خۆراک .
5- به پێ مه‌ڕۆ یان وه‌رزش مه‌که : ده‌بێته هۆی هه‌رس نه‌کردنی خۆراک به باشی و سوود وه‌رنه‌گرتن له به‌ها خۆراکیه‌کان له لایه‌ن له شه‌وه .
6- ڕاسته‌وخۆ پاڵ مه‌که‌وه یان مه‌خه‌وه : چونکه تڕشه‌ڵۆکی گه‌دده زیاد ده‌کات و ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی تڕشه‌ڵۆک بۆ ناو سورێنجک و هه‌وکردنی ڕیخۆڵه و باش هه‌رس نه‌کردنی خۆراک .
7-ڕاسته‌وخۆ جگه‌ره مه‌کێشه : چونکه دوای نان خواردن کێشانی یه‌ک جگه‌ره یه‌کسانه به زیانی ۱۰ جگه‌ره.
8- ئاو خواردنه‌وه : پێویسته نیو سه‌عات دوای نان خواردن ئاو بخورێته‌وه چونکه ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی سووده‌کانی لیکی ناو ده‌م له‌سه‌ر ڕیخوڵه و گه‌دده.
AM:09:38:07/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3960
جار خوێنراوه‌ته‌وه