مه‌ترسیه‌كی نوێی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌سه‌ر هه‌رزه‌كاران ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی "ئۆریگۆن" بۆ زانست و ته‌ندروستی له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا گه‌شه‌ی خانه‌كانی مێشك لاواز ده‌كات و خاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "eNeutro" بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر 71 مه‌یمونی جۆری"مكاك ریسۆسی ته‌مه‌ن 3 بۆ 5 ساڵ ئه‌نجامدراوه كه به به‌راوردكردن به ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌كاته "12-17 "ساڵ.
توێژه‌ره‌وه‌كان مه‌یمونه‌كانیان كرد به دوو به‌شه‌وه به‌شێكیان ته‌نها ئاویان پێدان و به‌شی دووه‌م جۆره جیاوازه‌كانی مه‌ی یان پێدرا و دوای 6 مانگ پشكنین بۆ مێشكی مه‌یمونه‌كان كرا له‌ڕێی وێنه‌ی شه‌پۆلی موگناتیسیه‌وه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی مه‌ی قه‌باره‌ی مێشك بچووك ده‌كاته‌وه به جۆرێك یه‌ك گرام له كحول توانای بچوككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی مێشكی مه‌یمونه‌كانی هه‌بووه به‌ڕێژه‌ی 0.25 سانتیمه‌تر چوارگۆشه.
مێشكی هه‌رزه‌كاره‌كان زۆر هه‌ستیاره بۆ مادده كهولیه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه پسپۆڕان هۆشداری له زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له لایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه ده‌ده‌ن چونكه به درێژای ته‌مه‌ن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ریان.
AM:09:30:07/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2264
جار خوێنراوه‌ته‌وه