ده‌رزیه‌ك 30 ساڵ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات
وێستگە ستایل-
زانستی نوێ ده‌توانێت به‌سه‌ر پیریدا زاڵ بێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای زاناكانه له سه‌نته‌ری "مایۆ كلینیك" ی پزیشكی له ویلایه‌تی مینیسوتا ی ئه‌مه‌ریكی.
پسپۆڕان له سه‌نته‌ری مایۆ كلینیك توانیان جۆرێك ده‌رمانی نوێ له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چ ڕادده‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر درێژكردنی ته‌مه‌نیان ده‌بێت و ده‌رئه‌نجامه‌كان زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوون به جۆرێك ئه‌م ده‌رمانه نوێیه توانای درێژكردنی ته‌مه‌نی مشكه‌كانی هه‌بووه به ڕێژه‌ی %36 كه ئه‌مه ده‌كاته 30 ساڵ بۆ ته‌مه‌نی مرۆڤ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مشكه‌كانی له دۆخێكی ته‌ندروستی زۆر باش‌دا هێشتۆته‌وه.
هه‌مان ده‌رزی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سی خۆبه‌خش تاقی كراوه‌ته‌وه كه توشی نه‌خۆشی قورس و مه‌ترسیدار بوون به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م ده‌رمانه‌وه دۆخی ته‌ندروستیان زۆر خێرا باش بووه، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی 9 ژه‌م له ده‌رمانه‌كه له ماوه‌ی 3 مانگدا.
له‌ناو ده‌رمانه‌كه‌دا مادده‌ی"Senolytics" هه‌یه كه خۆی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن به‌كارده‌هێنرێت و پێده‌چێت له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتودا ئه‌م ده‌رمانه بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌ڵام پرسیارێكی دیكه دروست ده‌بێت، ئایا به‌م نزیكانه به‌و شێوه ئاسانه ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌بێت به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه به‌هۆی ئه‌م ده‌رمانه‌وه؟
AM:09:08:07/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3392
جار خوێنراوه‌ته‌وه