20 ڕێنمایی بۆ ژیانێكی باشتر
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی ده‌رونی به‌رده‌وام له‌ڕێی ڕێنماییه تایبه‌تیه‌كانیانه‌وه ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان باشتر ببێت، دكتۆر فه‌قێ ڕه‌سوڵ سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كه‌نه‌دی بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆی خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی تایبه‌ته به گه‌شه‌پێدانی مرۆی 20 ڕێنمایی بۆ ژیانێكی باشتر پێشكه‌ش به خوێنه‌ره‌كانی ده‌كات.
1- ١٠ بۆ ٣٠ خولەك لە کاتی رۆژانەت تایبەت بکە بۆ رۆیشتن، و زەردەخەنەش لەسەر لێوەکانت بێت.
2- رۆژانە ١٠ خولەك بە بێ دەنگی دابنیشە.
3- ٧ کاتژمێر بۆ نووستن دیاری بکە.
4- بەسێ شتەوە ژیان بکە: ( ووزە و گەشبینی و سۆز ).
5- هەندێك کات لەگەڵ کەسانی ٧٠ ساڵ بەسەرەوە بەسەر بەرە و هەندێ کاتیش لەگەڵ ٦ ساڵ بەرەو خوارتر.
6- دوو هێندەی رێژەی خوێندنەوەی پارساڵت کتێب بخوێنەوە.
7- کاتێك تایبەت بکە بۆ خۆراکی رۆحت ( نوێژ + تەسبیح + خوێندنی قورئان، یان ئینجیل) بەپێی ئاینی تایبەتی خۆت ).
8- بزانە کە ژیان قوتابخانەیە و تۆش خوێندکاری تیایدا و کێشەکان بریتین لە هاوکێشەی بیرکاری کە دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.
9- لەکاتی بەخەبەریت زیاتر خەون ببینە.
10- زیاتر خواردنی سروشتی بخۆ لە خواردنی لەقووتوکراو.
11- رێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە رۆژانە.
12- هەوڵ بدە رۆژانە ٣ کەس بخەیتە پێکەنین.
13- کاتە بەنرخەکانت لە زۆر ووتن بەفیرۆ مەدە.
14- بابەتە ناخۆش و کێشەکان لەبیربکە و ئەو هەڵانە بیر هاوبەشی ژیانت مەهێنەوە کە تێپەریون چونکە کاتەکانی ئێستا تێك دەدەن.
15- مەهێڵە بیرۆکەی نەرێی کۆنترۆڵی ژیانت بکات ووزەکانت هەڵگرە بۆ کارە ئەرێییەکان.
16- رۆژانە یاری دڵخۆشکەرانە ئەنجام بدە.
17-نانی بەیانی وەك پادشا، نانی نیوەرۆ وەك شازادە، نانی ئێوارەش وەك هەژار بخۆ.
18- زەردەخەنە بکەو زیاتر پێبکەنە.
19- ژیان زۆر کورتە بە ڕق لێبوونەوەی خەڵك بەسەری مەبە.
20- هەموو کارێك بەجدی وەرمەگرە، نەرم و ئاقڵانە بە.
AM:11:03:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2996
جار خوێنراوه‌ته‌وه