نیشانه و هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی نه‌خۆشی سه‌وه‌فان
وێستگە ستایل-
سه‌وه‌فان یەکێکە لە نەخۆشە باوەکان کە زیاتر توشی ڕەگەزی مێ دەبێت و به‌هۆیه‌وه نه‌خۆش هه‌ست به ئازاری جومگه‌كانی ده‌كات، له‌م بابه‌ته‌وه دكتۆر سۆران محه‌مه‌د پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات باس له نیشانه و هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كات.
نیشانەکانی :
1. ئازاری ئێسک و جومگە
2. ئاو سانی جومگە
3 کەم بونەوەی جوڵە لەو جومگەیەدا
4 .بوونی تەقە تەق لە جومگەکەدا
هۆکارەکان:
1. تەمەن %80لە سەروو تەمەنی 55 ساڵی توشی داخورانی ئێسک دەبن
2.قەڵەوی
3 .ڕەگەزی مێ
4. زۆر بەکارهێنانی جومگە
5 .هۆکاری بۆماوە
6 .ناڕێکی لە جومگەدا بەهۆی زگماکی یان ڕوداو
ئەو جومگانەی زۆر توشی داخوران دەبن
1. ئەژنۆ
2. بڕبڕەکانی پشت و مل
3. پەنجە گەورەی دەست
4 .حەوز و شان
چارەسەر :
بە پێی ئەو جومگەیەی توشی داخوران بوە دەگۆرێت بەڵام بە شێوەیەکی گشتی :
1 .دابەزاندنی کێش
2 .کەمکردنەوەی قادرمە و نوشتانەوەی جومگە
3 .وەرزش کردن
4 .دەرمانی ئازارشکێن.
5 .دەرزی لێدان بۆ ناو جومگە .
6 .چارەسەری سروشتی.
AM:09:45:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3596
جار خوێنراوه‌ته‌وه