‌ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج تایبه‌تمه‌ندیه‌ له‌تۆدا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ له‌ناوبانگت مه‌ترسه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا

وێستگە ستایل-

گومانی تیادا نیه‌ هه‌موان هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ببنه‌ خاوه‌نی ناوبانگێكی باش له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا خۆشه‌ویست بن، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی‌ پرسیار له‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تی خۆت ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج تایبه‌تمه‌ندیه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كه‌سێكی شیرین و خۆشه‌ویستیت.

1-هه‌ستكردن به‌وانی دیكه‌:
كاتێك تۆ خاوه‌نی ویژدانیت و هه‌ست به‌ ناخۆشی ئه‌وانی دیكه‌ ده‌كه‌یت و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌وان ده‌ده‌یت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كاریگه‌ریت هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ و سوودت هه‌یه‌ و خۆشه‌ویستیت.

2-چاكه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكت ده‌كه‌یت:
كاتێك منداڵ به‌رامبه‌ر دایك و باوكی ڕه‌فتاری باش بنوێنێت ئه‌وه‌ ئه‌ركی سه‌ر شانیه‌تی نه‌ك چاكه‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ ڕه‌فتاریان شیاوه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستن .

3-سوپاسگوزاری به‌ به‌رده‌وامی:
ئه‌وكاته‌ی‌ خۆت ڕاهێناوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی‌ سوپاسگوزاری ته‌واوی ئه‌و باشانه‌ بكه‌یت كه‌ به‌رامبه‌رت ده‌كرێت ئه‌وه‌ گومانت له‌وه‌ نه‌بێت تۆ كه‌سێكی له‌ دڵا شیرینیت.

4-هاوڕێیه‌كی به‌وه‌فایت:
وه‌فای هاوڕێیه‌تی له‌ ڕه‌فتار و كردار و گوفتاردایه‌ و كه‌سه‌ به‌وه‌فاكان درۆ ناكه‌ن و ناپاكی له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ناكه‌ن.

5- شیكردنه‌وه‌كانت به‌ مێشكێكی كراوه‌یه‌:
مانای ئه‌وه‌یه‌ شیكردنه‌وه‌كانی تۆ بۆ ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ به‌سه‌رتدا ڕووده‌دات به‌ عه‌قڵێكی كراوه‌ ده‌یكه‌یت و زۆر داخراو نیت له‌ بیركردنه‌وه‌تدا.


PM:12:26:25/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 5448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌