نیشانهكانی توشبوونی منداڵ به كرمی دهزولهیی و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
ئەم کرمە ئەگەری هەیە مرۆڤ لە هەموو تەمەنێکدا له ڕیخۆڵهكانیدا دروست ببێت بەڵام لە منداڵ زۆرترە لە ٣٠% منداڵ توشی ئەم کرمە دەبن بە تایبەتی تەمەنی ٤ بۆ ١٤ ساڵ، درێژی کرمەکە ١ سم رەنگی سپییە جوڵەی زۆرە دكتۆر ئاكۆ پزیشكی پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان نیشانه و چارهسهری ئهم كرمه ڕون دهكاتهوه.
نیشانەکانی توشبوون:
منداڵەکە هەست بە خوورانی کۆمی دەکات زیاتر لە شەوان چونکە کرمەکە شەوان دێتە نزیکی کۆم هێلکە دەکات ئەمەش وادەکات خوران و نارەحەتی دروست بکات وە هەندێجار دەبێتە هۆی تێکچوونی خەوی منداڵەکە و هەندێ جار کرمەکە دەبینرێ لەسەر جلی ژێرەوەی منداڵەکە یان لە کاتی پیسی کردن.
زۆر جار دایکان و باوکان داوای پشکنینی پیسی دەکەن بۆ دەست نیشان کردنی کرمەکە بەڵام لە پشکنینی پیسی ئاسایی دەرناکەوێت، بینینی کرمەکە لەگەڵ هەبوونی خورانی گۆم بەتایبەتی لە شەو بەسە بۆ دەست نیشان کردنی نەخۆشییەکە.
چارەسەر:
١.پاکو خاوێنی گرنترین چارەسەرە.
٢. کردنی نینۆکی منداڵەکە.
٣. دەست شۆردن بە تایبەتی دوای wc وە پێش نان خواردن.
٤. گۆرینی جلی ژێرەوەی منداڵ هەموو رۆژێک وە شۆردنی بە ئاوی گەرم.
٥. شۆردن و خستنە بەر خۆری دۆشەک و بەتانی خەو.
٥. بەکارهێنانی دەرمان بۆ منداڵە توشبووەکە لەگەڵ هەموو ئەندامانی خێزانی منداڵەکە چونگە گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە زۆر خێرایە گەر لە هەموو ئەندامانی خێزان بنبڕ نەکرێ ئەگەری دووبارە بوونەوەی هەیە. دەرمانەکە بریتیە لە mebendazole یان albendazole یەک جار بەکار دێت بەڵام دەبێت دووای ٢ بۆ ٣ هەفتە ئەو دەرمانە جارێکتر هەمەو ئەندامانی خێزان بەکاری بهێننەوە جونکە گەر بەکار نەێتەوە نەخۆشیەکە دووبارە دەبێتەوە.
بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە تەنها پاکو خاوێنیە ،دەست شۆردن و نینۆک کردنی بەردەوام گرنترین فاکتەرە.
PM:03:36:24/03/2019
ئهم بابهته 20524
جار خوێنراوهتهوه