به‌شێك له‌پیاوان خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌شارنه‌وه به‌ڵام ئه‌م پێنج ڕه‌فتاره ئاشكرایان ده‌كات
وێستگە ستایل-
به‌شێك له پیاوان خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌شارنه‌وه له‌و خانمه‌ی عاشقین به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی پێنج ڕه‌فتار خۆشه‌ویستی ئه‌وان ئاشكرا ده‌كات ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێكن له‌و ڕه‌فتارانه.
1- هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ژیانی بۆ ڕێكبخات:
ئه‌و كاته‌ی پیاو به بێده‌نگی عاشق ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ژیانێكی شیاو بۆ ئه‌و ئافره‌ته دابین بكات كه خۆشی ده‌وێت و ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات بێ ئه‌وه‌ی خۆشی لێی داوا بكات.
2- به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئامۆژگاری ده‌كات:
له ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه زیانی پێ نه‌گه‌یه‌نن به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئامۆژگاری پێشكه‌ش ده‌كات.
3-به خراپ بوونی باری ده‌رونی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشی ده‌وێت باری ده‌رونی خراپ ده‌بێت:
پیاو كاتێك عاشقی ئافره‌تێك بێت ئه‌وه باری ده‌رون و مه‌زاجی تێكده‌چێت كاتێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێ تاقه‌ت و خه‌مبار بێت.
4-به‌ته‌واوی هه‌سته‌كانیه‌وه گوێی بۆ ده‌گرێت:
خانم ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت تۆی خۆش بوێت و عاشقت بێت ئه‌وه كاتێك قسه‌ی بۆ ده‌كه‌یت گوێت بۆ ڕاده‌گرێت چونكه نرخ و به‌هات هه‌یه لای ئه‌و.
5-دڵسۆز ده‌بێت بۆی:
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌وتنیش دڵسۆری خۆی ده‌رنه‌بڕێت ئه‌وه به ڕه‌فتار و كرداره‌كانی ده‌یسه‌لمێنێت كه دڵسۆزه بۆ هاوبه‌شی ژیانی.
PM:02:40:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 20572
جار خوێنراوه‌ته‌وه