بۆ ئه‌وه‌ی مێشكت به‌هێز بێت چه‌ره‌س بخۆ
وێستگە ستایل-
كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای مێشك بابه‌تێكه مرۆڤ زیاتر له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌نی زیاتر ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه به‌ڵام پێده‌چێت خواردنی چه‌ره‌س توانای خاوكردنه‌وه‌ی لاواز بوونی مێشكی هه‌بێت.
زاناكان له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا له زانكۆیه‌ك له باشووری ئوستوالیا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ڕۆژانه خواردنی بڕێك چه‌ره‌س توانای چالاك كردنی مێشكی هه‌یه به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته زانستیه‌ی پێگه‌ی میرۆر ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له 10 گرام چه‌ره‌س ده‌خۆن كه ده‌كاته دوو كه‌وچكی بچووك ئه‌وه مێشكیان چالاكتر كارده‌كات به‌ڕێژه‌ی %60 به به‌راورد به‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه‌ی چه‌ره‌س ناخۆن.
خواردنی چه‌ره‌س توانای دواخستنی لاواز بوونی چالاكی مێشكی هه‌یه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌تاو چه‌ره‌سدا پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر هه‌یه.
چه‌ره‌سه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌وری سروشتی و پرۆتین و ڕیشاڵ و ئه‌و پێكهاته خۆراكیانه‌ی كه توانای دابه‌زاندنی كۆلیستڕۆڵی خوێنی هه‌یه و مێشك چالاك ده‌كات.
AM:09:02:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوه‌ته‌وه