هۆكاره‌كانی دروستبوونی به‌رد له زراودا
وێستگە ستایل-
شه‌ست تاوه‌كو حه‌فتا له سه‌دای له‌شی مرۆڤ بریتیه له ئاو، جۆره‌ها خوێی تیادا تواوه‌ته‌وه، هه‌ركاتێكت هه‌لێكی گونجاو ڕه‌خسا ئه‌م خوێیه ده‌نیشێت و ده‌بێت به خڵته‌و له‌كۆتاییدا ڕه‌ق ده‌بێت و ده‌بێت به به‌رد.
له‌به‌ر ئه‌مه له‌هه‌موو شوێنێكی له‌شدا به‌رد ده‌بینین، وه‌كو به‌ردی ناو پێڵوی چاو، لووت، پووك، گوێ، ڕیخۆڵه‌و گورچیله، زراو و هه‌ر جێیه‌كی دیكه، پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه شه‌ریف قه‌ره‌داغی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس به چه‌ند خاڵێك باس له هۆكاره‌كانی دروستبوونی به‌رد له زراودا ده‌كات.
زراویش یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی به‌ردی تێدا دروستده‌بێت، هۆكاره‌كانی به‌گشتی بریتین له:
1- خه‌ستبوونه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی ناو زه‌رداو زیاد له‌ڕاده‌ی ئاسایی و ده‌بێته هۆی نیشتنی خوێیاوكه‌كه وه‌كو خڵته‌یه‌ك له‌ناو زراوداو وورده وورده یه‌كده‌گرێت و وه‌ك هه‌ویری لێدێت و تا له‌كۆتاییدا ڕه‌ق ده‌بێت و ده‌بێت به به‌رد.
2- زراوی ته‌مه‌ڵ: زراو وه‌كو جۆگه‌یه‌ك وایه، ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه‌ی به‌خێرایی ڕۆیشت، ئه‌وا خڵته‌كان ڕاده‌ماڵێت و جۆگه‌كه به‌پاكی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه خێرا نه‌ڕوات ده‌بێته‌هۆی نیشتنی خڵته‌ی ناو ئاوه‌كه، زراویش به هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ر سستبێت ده‌بێته هۆی قه‌تیس بوونی زه‌رداو و نیشتنی خوێیاوكه‌كه‌ی ناوی و دروستكردنی خڵته.
3- هه‌وكردنی زراو و جیابوونه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی بچوك له‌دیواری ناوه‌وه‌ی زراو كه ئه‌میش وه‌ك خڵته‌یه‌ك وا ده‌بێت و ده‌بێت به‌ناوكێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خڵته‌ی دیكه به‌ده‌وریداو دروستكردنی به‌رد.
4- هه‌ر شتێكی نامۆی دیكه بكه‌وێته ناو زراوه‌وه، وه‌كو هه‌ندێكجار هێلكه‌ی كرمی ناو ڕیخۆڵه ده‌چێته ناو بۆریه‌كانی زراو یاخود زراو خۆی ده‌بێته‌هۆی دروستكردنی به‌رد.
AM:08:46:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4600
جار خوێنراوه‌ته‌وه