بۆچی هەندێک کات تەماتە ڕەنگی سوور نابێت؟
وێستگە ستایل-
ته‌ماته سه‌وزه‌یه‌كی به‌تام و به‌سووده و له ئێستادا به‌هۆی خانوی پلاستیكه‌وه هه‌موو وه‌رزه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه له مێشكتدا دروست بووه بۆچی هه‌ندێك ته‌ماته ڕه‌نگیان سوور نابێت، ئه‌مه وه‌ڵامه‌كه‌یه‌تی.
1-چوونکە ئەو پۆلەی کە چاندووتە هەر خۆی بەسرووشتی ڕەنگی سوور نیە بەڵکو پەمه‌یی سوورە.
2- بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ژێر ۲۱ پلەی سەدی سیلیزی.
3-بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەرووی ۳۰ پلەی سیلیزی.
4-هەندێک کات بەهۆی ماوەی پێگەیشتنی پۆلی تەماتەهەندێک پۆل گەشەی کورتە، وە هەندێک پۆل گەشەی درێژە.
هۆکاری سەرەکی ڕەنگی تەماتە ماددەی لایکۆپێنە کە یەکێکە لە بۆیەکان بەشێوەیەکی سروشتی لە ناو تەماتە دا هەیە، هۆکاری سوورنەبوونی تەماتە بۆ ئەوەی دەگه‌ڕێتەوە کە ماددەی لایکۆپێن دروست نابێت بۆ ناجێگیری کەش و هەوا، ئەمە بۆ ماوەیەکی کاتییە ئەگەر کەش و هەوا ئاسایی بوویەوە ئەوا دووبارە دەست بە دروست بوونەوە دەکات.
بۆ ئەوەی تووشی ئەم کێشەیە نەبیت کاتێک تۆوی تەماتە یان هەر ڕوەکێکی تر دەکڕیت ، پرسیاربکە بزانە ماوەی گه‌شەی چەند ڕۆژە.
ئا : امیر علی
ئەندازیاری کشتوکاڵی
PM:12:32:23/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2280
جار خوێنراوه‌ته‌وه