به‌وێنه..نانسی بۆ ڕووداوه‌كه‌ی موسڵ خه‌مباره
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "نانسی عه‌جره‌م" خه‌مباری خۆی بۆ نوقم بوونی یه‌خته‌كه‌ی موسڵ ده‌ربڕی كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س خنكان و گیانیان له ده‌ستدا.
نانسی له‌ڕێی تویتێك كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه نوسیویه‌تی" دیمه‌نێكی زۆر ئازار به‌خش بوو خودا له منداڵ و قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه خۆش ببێت و ئارامی ببه‌خشێت به دڵی خێزانه‌كانیان و دڵمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكارمانه له عێراق"
رۆژی پێنجشه‌ممه له‌كاتێكدا خه‌ڵكی بۆ گه‌شت و سه‌یران ڕوویان له به‌شی باكوری ڕووباری دیجله كردبوو له شاری موسڵ، به‌له‌مێك له‌ناو ڕووباره‌كه‌دا به ده‌یان سه‌رنشینه‌وه ژێرئاوكه‌وت.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی نه‌ینه‌وادا خنكان گه‌یشتووه‌ته 120 كه‌س و، تا ئێستا به ده‌یان كه‌س بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ك توانراوه 55 كه‌س ڕزگاربكرێت.
PM:12:01:23/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4180
جار خوێنراوه‌ته‌وه