سووده‌كانی چواله بۆ ته‌ندروستی
وێستگە ستایل-
چواله‌ی سه‌وز یه‌کێکه له به‌رهه‌مه ڕووه‌کیه‌کانی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار که تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له هه‌مان کات به جۆرێک له خۆراکه به سووده‌کان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌م بابه‌ته‌وه دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌وه باس له سووده‌كانی خواردنی چواله‌ی سه‌وز ده‌كات بۆ ته‌ندروستی.
به‌ها خۆراکیه‌کانی : ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵی وماده‌ی دژه‌ئۆکسان و چه‌وریه سوود به‌خشه‌کان و هه‌موو جۆره‌کانی پڕۆتین ڤیتامینه‌کانی وه‌ک ( B به تایبه‌ت B6 ) ، ( E ) و مه‌گنسێوم و کانزاکانی تری وه‌ک مس و پۆتاسێوم ، فسڤۆڕ ، ئاسن ، کالسێوم .
گرنگترین سووده‌کانی چواله‌ی سه‌وز ئه‌مانه‌ن :
1- پاراستنی کێشی له‌ش و ڕێگه گرتن له قه‌ڵه‌ویی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی ڕێجیم دا .
2- یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن دا به ڕێژه‌ی ( % 12) .
3- یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا و ڕێگه‌گرتن له تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره .
4- خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان .
5- پاریزگاری له ته‌ندروستی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان .
6- ڕێگری کردن له دروست بوونی به‌ردی زراو له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاک بوونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له مادده ژه‌هراویه‌کان .
7- خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه .
8- نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ .
9- ڕێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری .
10- به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ .
11- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو .
باشتره ڕۆژانه نزیکه‌ی ( ۳۰ ــ ۳٥ ده‌نکی ) لێ بخورێت له نێوان ژه‌مه‌کان .
زیانه‌کانی زۆر خواردنی چواله‌ی سه‌وز :
1- زیاتر کردنی کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌غت و دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن ۰
2- هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی .
3- ئاوسانی سک و زیادکردنی غازات .
AM:11:17:23/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4144
جار خوێنراوه‌ته‌وه